پەرتووكێكی شەتڕەنج وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی كۆكردەوە

پەرتووكێكی شەتڕەنج وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی كۆكردەوە

پەرتووكێكی شەتڕەنج وەرزشوانان و میدیاكارانی وەرزشی كۆكردەوە
زاگرۆس نانەكەلی
لە ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەكی زۆری لە شەترەنجزانان و میوانان و دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی، لە لەڕێوەرسمێكدا پەرتووكی (فێربوونی شەترەنج بە ئاسانی) لەلایەن نووسەر پشتیوان شێخ ئەحمەد راهێنەر و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كورد ناساندرا.
سەرەتا قەهار شێخانی كۆڕگێڕ باسێكی نووسەر پشتیوان شێخ ئەحمەد كرد وگرنگی پەرتووكی وەرزشی،دواتر رێدارسابیرشاعیر كە هەڵەچنی بۆ كتابەكەكردبوو گوتی : وەرزش هاوسەنگێكی گرنگی لەنێو گەلان هەیە،پەرتووكی وەرزشی كتێبخانە و میدیاكارانی وەرزشی ووەرزشوانان رۆشنبفكر دەكات و زۆر پێوویستە.
سەبارەت بە پەرتووكەكەنووسەر گوتی : زادەی خولیای خوێندنەوەم بەمنداڵی و هەرزەكاری وئەو زانستەی كە شەتڕەنجە فێری بووم،پەرتووێكی خنجیلانەی پێ لەدایكبوو،ئەمە نۆبەری نووسینەكانمە،هەرچەندە پێشتلا نامیلە وووتاری زۆرم هەبووە لەم بوارە،بەڵام هەست دەكەم جگە لەراهێنەر وداوەری نێ,دەوڵەتی ،گۆمێكی مەزنم شلەقاند،ئەویش نووسین لە شەتڕەنج و نزیك بوونەوە لە نووسەران و میدكارانی وەرزشی بێگومان دڵخۆشم دەكات.
لەكۆتایی پشتیوان شێخ ئەحمەد گوتی : پەرتووكە كە لە شەش بەش پێكهاتووە و ئەوەی خستەڕوو كە ئەوە یەكەم بەرهەمی چاپكراوە ئامادەی كردووە بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێك بە یاری شەترەنج بكات و یارییەكە بگاتە هەموو ماڵێك،دواجاریش نووسەر پەرتووكەكەی بە واژۆی خۆی پێشكەشی ئامادەبووانی پرێس كۆنفرانسەكە كرد كە لەسەر ئەركی خۆی پەرتووكی (فێربوونی شەترەنج بە ئاسانی) بەچاپ گەیاندووە.

Top