پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی
پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی عێراقی دەستی بە ئامادەكارییەكان كردوە بە ئامانجی گەیشتن بە ریزی یانە پلە نایابەكانی عێراقی، یانەكە ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ كۆمەلێك لە یاریزانانی ناوەخۆ و عێراقی و بیانی كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئامانجەكەی بپێكێ، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەكە كەمپێكی مەشقی بۆ یانەكە لە شاری هەولێر رێكخستووە بە هیوای باشتر خۆئامادەكردنی تیپەكەیان، یانەكەش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەر یەك لە یاریزانان(وەدودویاقوبی غانی لە هێلی ناوەند،كینگلسلی ئۆبۆمێنێ نێجێری لە هێلی بەرگری،حسێن نەجم لە یانەی دهۆك،عەلی حوسێن لە یانەی نەفتی بەسرا،هاوكار جەماڵ لە یانەی سەید سادق، دانا مستەفا لە یانەی نەورۆز،جۆستیس ئانانی غانی،محەمەد تەقی بە یانەی مەسافی جنوب،دیاركاكەبرا لە یانەی دەربەندیخان،ستیڤن كوادۆ سارڤۆی غانی لە یانەی حدود،ئیبراهیم محەمەد لە یانەی نەورۆز،رعدفەنەر لە كەربەلا) یانەكەش ئەم وەرزە دەیەوێت بە شێوازیەكی دیكە خۆی ئامادە بكات و كارگێڕی یانەكەش پاڵپشتی تەواوی تیپەكە دەكات بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە نایابی عێراقی.
كارزان كانەبی