رەد كردنەوەی بریاری ژماره (213\فیدراڵی\2023) وە تایبەتمەندی دادگای فیدراڵ
دادگای باڵا فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە داوایه‌كی یاسایی تایبه‌ت به باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك ره‌تكرده‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی راگرتنی كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی به پارتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌پێی نوسراوێكی دادگای فیدڕاڵی، سكاڵاكار وه‌سفی عاسی حسێن داوای ده‌ركردنی بڕیارێكی كردبو بۆ پابه‌ندكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ژماره (843)ی ساڵی 2023 سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به پارتی دیموكراتی كوردستان.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای یاسایی وه‌سفی عاسی به‌هۆی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی دادگا و تایبه‌تمه‌ندنه‌بونی به‌پێی ئه‌و فۆرمه‌ی كه داوای یاساییه‌كه‌ی پێی تۆماركراوه، هه‌روه‌ها دادگا بڕیاریدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی ژماره (213\فیدراڵی\2023) كه له‌لایه‌ن ئه‌م دادگایه‌وه له 3ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 به‌شێوه‌ی كاتی ده‌رچوه.
🔻تایبەتمەندی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
بەپێی ماددەی (93)ی دەستوری عێراق، ئەركی دادگای باڵای فیدراڵی بریتییە لە:
☀️یەكەم: چاودێریكردنی دەستوریبوونی یاسا و پەیڕەوە بەركارەكان.
☀️دووەم: لێكدانەوەی دەقەكانی دەستور.
☀️سێیەم: یەكلاكردنەوە لەو پرسیانەی كە لە جێبەجێكردنی یاسا فیدراڵییەكان و بڕیار و پەیڕەو و رێنماییەكان و ئەو رێوشوێنانەوە دێنە ئاراوە كە دەسەڵاتی فیدراڵی دەریان دەكات، یاسا زامنی مافی تانەدانی راستەوخۆ دەكات لەبەردەم دادگادا بۆ هەریەكە لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەوانەی دۆسیەیان لە تاك و كەسانی تر.
☀️چوارەم: یەكلاكردنەوەی ئەو ناكۆكیانەی كە لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم و پارێزگا و شارەوانی و ئیدارە خۆجێییەكان روودەدەن.
☀️پێنجەم: یەكلاكردنەوەی ئەو ناكۆكییانەی كە لەنێوان حكومەتی هەرێمەكان و پارێزگاكاندا دێنە ئاراوە.
☀️شەشەم: یەكلاكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەكان دەكرێن.
☀️حەوتەم: پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەكان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.
☀️هەشتەم:
ا- یەكلاكردنەوەی ناكۆكی تایبەتمەندیی لەنێوان دادگای فیدراڵی، و دەستەی دادوەری هەرێم و پارێزگا رێكنەخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێمدا.
ب- یەكلاكردنەوەی ناكۆكی تایبەتمەندیی لەنێوان دەستەی دادوەری هەرێمەكان، یان پارێزگا رێكنەخراوەكان لە چوارچێوەی هەرێمدا.
دەستوری عێراق بەپێی ماددەی (94) هەموو دەسەڵاتەكانی عێراق پابەند و ملكەچ دەكات بۆ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.