بەدەم باوە هەڵوەرین

بەدەم باوە هەڵوەرین

 

گوزەرکردن بەمێژووی زۆرێک لەپارتەسیاسیەکاندا لەهەرێمی کوردستان بەدیوەسیاسیەکەیدا سەرنج لەسەر ئەو بنچینانەن کە ئەساسی پارتەکەی لەسەر دروست بوە پاشان سەرکردەکانیان ، ڕونتر قسەکەمان لەسەر مانەوەو هێزی بزاوتنی پارتەسیاسیەکانە لەهەرێم ، پایزەو وەرزی هەڵوەرینە ، ئەگەر سەرنج بدەین پاش ڕاپەرینی میللەتی کورد لەساڵی 1991 بەدواوە چەندین پارت و کۆمەڵە بۆ کاری سیاسی هاتنە مەیدانەکە هەریەکێکیان بەدروشمی جیاجیا و ناوی گەورەو چەمی وێران ، پاشتر و پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعسی لەناو چوو دیسانەوە شەپۆڵێکی تری لێک ترازان و دورست بونی هێزی سیاسی تر هاتەکایەوە بۆ ئەوەی لەمەیدانی سیاسی خۆیان بسەلمێنن ، هەموو ئامانەو زۆر کاری تریش کرا ، پرسیارەکە ئەمەیە ئایا لەدروست بونی ئەو هەموو پارتە سیاسیە خەم و پێویستی هەرێمی کوردستان بوو یان بەرزکردنەوەی دروشم بوو بۆ ئامانجێکی شلگیرانە ؟ بۆیە بە پێویستی دەزانم لێرەوە سەرنجێکی پێویست بخەینە سەر ئەو پارت و لایەنانەی بەدەم بای پایزی ئەمجارەوە هەڵدەوەرێن ،
خوێنەری بەڕێز ڕەنگە قورس بێت بۆمن و تۆش قسەبکەین لەسەر بابەتێک کە هێشتا ڕوی نەداوە بەڵام لەکاری سیاسی دا شتێک گرنگە ئەویش ئەوەیە پێش ڕودانی ڕوداو یان قسەت هەبێت یان پێشنیار ئەگەر ئەو دوانەت نەبوو لانی کەم دەبێت خاوەنی بڕیار بیت ،بۆچی چونکە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ شینەکەی من بۆ ئەوەبوو پشیلەکە پێستەکە نەبات جا کەبردی قسەکردن سودی نیە ، بۆیە لەم ڕوانگەوە دەتوانین بەناو قوڵایی ئەو بابەتەدا ڕۆبچین و تیشکێک لەمەڕ ئەم بابەتە بکێشین ، وەک لەسەرتای بابەتەکە ئاماژەم پێدا لەکاتی دورست بونی هەرپارتێکی سیاسی ئەگەر سەرنج لەسەر ئەوەنەبوو کە بنچینەی ئەو پارتەسیاسیەلەسەر چ پرەنسیبێکە وە بۆچ مەبەستێک دامەزراوە وەلەسەر ئەساسی چ مەبدەئێک تێکۆشان دەکات
ئەوە ڕون و ئاشکرایە کۆتاییەکەی فاشیلە چونکە دیاریکردنی بنچینەی کاری سیاسی
پەیوەستە بەئەمڕۆ و ئایندەی پارتەکەوە
ئەو بنچینانەی پارتی سیاسی لەسەر دەمێنێتەوە بریتین لە بنچینەی نەتەوەیی
بنچینەیی یەکسانی دیموکراتی ، بنچینەی پێکەوەیی و قبوڵکردن ،پاشان سەرکردەی قوربانی دەرو نیشتیمان پەروەر و مرۆڤ دۆست ،
با لێرەدا بەراودکاریەک بکەین بۆ پارتەسیاسەکان ،ئایا ئەوانەی کاری بنچینەی سیاسیان لەسەر ئەوئەساسەی باسمان کرد بونیاد نراوە چ جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی لەسەر بنەمایی تر دروست بون ،
بەنمونە /پ.د.ک لەبەرئەوەی لەسەر بنەڕەتی نەتەوەی و بەرگریکردن لەنیشتیمان دامەزراوە دەبینیت تەمەنی 77 ساڵی تێپەڕکردوە هێشتان لەگەشەسەندن و برەو دایە ،
سەرنج بدەن پارتی 77 ساڵە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوە ئەگەر مابێت زۆر کەم کاریگەر ماون بەڵام پ.د.ک دەبینیت هێشتا پارتێکی کاریگەرە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت دەکات ، بۆیە بنچینەی دامەزراندنی قەزیەی میلەتێکە ئازاری گەڵێکە فرمێسکی دایکی شەهیدو ڕۆڵەی شەهیدی نیشتیمانێکە هەربۆیە بەو ڕۆحیەتەوە ماوەتەوەو سیاسەت دەکات بەڵام لەبەرامبەردا دەبینین هێزە ڕکابەرەکانی پارتی چونکە ئەساسی دامەزراندنیان لەسەر شتێک نەبوە ئێستا وەک دورشم دەستی پێوە بگرن دەبینی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بچوکتر دەبنەوە و بونەتە تۆشەبەرێک کە ڕەنگە بەرگەی هەڵوەرینێکی پایز نەگرن ،
لەنمونەی تر ئەو هێزانەی لە هێزەکانی تر جیابونەوە لەساڵی 2007 دەبینین لەگەڵ ئەوەی خاوەن سەرکردەبون بەڵام بێ بنچینەی سیاسەت بون ، تا لەدوا هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەدا وەک گەڵای پایز هەڵوەرین و یەک کورسی نەهێنا
بەدەم باوە کۆتەڵی سوتماکیان بژا ، باسەرنج بدەینە ئەم هێزانەی ئێستا دروست بون ،بەتایبەت ئەوانەی دورشمی ڕێبەرایەتی ئەم نەوە تازەی گەنجانیان هەڵگرتوە لێرەدا پێویستە شتێک بەبیریان بهێنینەوە ئەوەش ئەوەیە ، نەبنچینەکەیان دورستە نە دورشمەکەیان
بەڵام لەیەک شتدا دڵیان بەوە خۆشە کە توانیویانە خەڵک چەواشە بکەن چۆن لەڕێگەی ئەو هەموومەکینە ڕاگەیاندنەی خستوویانەتە کار لە ناشیرین کردنی هەرێمی کوردستان لە شێواندنی ڕاستیەکان توانیویانە هەنگاۆێک بهاوێژن بەڵام کارەکەیان زۆر ژەهراویە دوست کردنی هەستی ڕق و کینەو سیاسەتی سڕینەوەی بەرامبەر و لەهەمووی سەختر چەواشەکاری گۆرینی بیرکردنەوەی گەنجان بۆئەوەی ڕقیان لە خاک و خەڵکی خۆیان بێت ، ئەمە هەنگاوێکی ترسناکە بەڵام وەڵامەکە لێرەدایە ئەو سیاسەتەی ئەوان پەیڕەوی دەکەن پێشتر تاقی کراوەتەوە بە سەختر لەوەی ئەمان دەیکەن بە قورستر لەوەی ئەمان دەیکەن لە دواجاردا سفر بەدەستەوە بوە ، بۆیە ئەمڕۆ لاوانی تازەی وڵات زۆر لەوە هۆشیارترن چەواشە بکرێن ، ئاستی زانین و تێڕوانینی خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە تیژترە ئەو جوڵانە نوێنانە بیانەوێت خەڵکی پێ لەخشتە بەرن ، هەربۆیە لەهەنگاوی یەکەم و دووەمیان دەچنە پێشەوە لەسێ یەم و چوارەم ئەنجامەکەی وەردەگرنەوە کە کەوتونەتە ناو گێڵگەی مینی هەڵەکانی خۆیانەوە ، لەبەرامبەردا بەر سزای میللەت دەکەون
بۆیە مەبەستە لێرەدا ڕونتر بڵێین ، لەگەڵ نزیک بونەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت هەندێک لایەن خۆیان ئامادەبکەن بۆئەوەی بەدەم بای ساردی وەرزەوە ڕاماڵرێن و وانەیەک بۆ پاش خۆیان بەجێبهێڵن کە هەرلایەنێک دژی خاک و خەڵکی خۆی و گەلی خۆی وەستابێتەوە ڕەشبایی ئەجەل هەڵیپێچاون ، بەڵام هەرلایەنێک وێڕای داننان بە کەمو کوڕیەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان توانیبێتی پیرۆزیەکانی میللەتەکەی خۆی بپارێزێت و ئامانجی بەرگری کردن بوبێت لە خاکەکەی و بنچینەی ئامانجەکەی بەرگریکردن بوبێت لە نەتەوە سەرکەوتوبوە ،بۆیە دەرفەت ماوە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتوگۆ پێکەوە نیشتیمان ببپارێزن لەدوژمنان ، وەئەگەرنا هەندێک لایەن بەدەم باوە هەڵدەورێن .

 

Top