بەهۆی لافاو لە هیندستان٣٠ کەس بێسەروشوێن بوون کە ٢٣ کەسیان سەربازن
بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی سیکیمی هیندستان، ٣٠ کەس بێسەروشوێن بوون کە ٢٣ کەسیان سەرباز بوون.
پراباکار ڕای، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکانی ویلایەتی سیکیم لە هیندستان ڕایگەیاند، لە نزیکەی کاتژمێر 10:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ ئاستی ئاوی ناوچەی لاچن لەناکاو بەرزبووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
بەگوێرەی هەواڵێکی هیندستان تایمز، ڕای دەڵێت، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان، ٧ کەس بێسەروشوێنن.
لە لایەکی دیکەوە لە بەیاننامەی سوپای هیندستاندا هاتووە کە ٢٣ سەربازی جێگیر لەم ناوچەیەدا لە لافاوەکەدا بێسەروشوێن بوون.
هەروەها بۆهەندێک لە ناوچەكانی بەنگلادیش لە ئەگەرەی ڕوودانی لافاو هۆشداری دەدرێت.
دەسەڵاتدارانی هیندستان لێکۆڵینەوە لە لافاوەکە دەکەن کە بەهۆی ڕژانی دەریاچەیەکی سەهۆڵبەندانەوە دروست بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل