نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی ، بەرامبەر بەغدا ڕژد بوو   

نێچیرڤان بارزانی  لە سلێمانی ، بەرامبەر بەغدا ڕژد بوو   

 

 

نێچیرڤان بارزانی ،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی  کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری کردو گوتارێکی گرنگی بە ڕەنگ وڕوو و ڕووخسارێکی گەشی دەم بەخەندە وپێکەنینی باوەڕبەخۆبوو، پێشکەشی ئامادەبوانی بۆنەکە کرد .

گوتارەکە ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، نێچیرڤان بارزانی وەک ڕووسەکان ناوونازناوی (دبلۆماسییە ژیرەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست) یان پێ بەخشیوە   لە کات و سات و رۆژی  پێشکەشکردنییەوە بۆ ئایندە ، دەبێتە گوتارێکی مێژوویی  ڕوون وڕەوان و بوێرو ڕاشکاوی حەقیقەتبینی ئایندەیی خاوەن چەندین ڕەهەندی گرنگ وچارەنووسسازی ئێستایی وسەردەمییانەی تایبەت بە پرس و خواسەکانی نێوان هەولێرو بەغدا .

ئەو گوتارە ،هەڵگری ئەو پەیامەیە کەوا هەولێر وحکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکە شۆڕشگێڕو وەفادارەکەی بوونەتە قوربانی سیاسەتی تۆتالیتاری وفرە هێزو دەسەڵاتەکانی دەرەوە و ناوەوەی  حکوومەتی عێراقەوە، بە هۆی پێشێلکردنی یاسا ودەستووروهەموو ئەو رێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان هەولێروبەغدا وە کراون  بۆ پێکهێنانی حکومەتی شاع سودانی وهەموو بریارە بێ دەرەتانەکانی دادگای فیدراڵی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستاندا.

هەمدیس گوتارەکە هەموو ئەوانەیشی  ، بە شەڕی دەروونی ومیدیایی دەماگیرو پۆپۆلیستی وتوخمچیاتی وناوچەگەرایی وسیاسەتی پەرتکە وزاڵبەی ناحەزودوژمن  بەخۆفێرکردن،کە دەرحەق بە هەرێمی کوردستان گرتویانەتە بەردەگرێتەی خۆی .    

هەروا گوتارەکە هەڵگری ئامانج و ستراتیژیەت وبەرنامە رێژی ئایندەیی  پەیامی هەرێمی کوردستانی عێراقە بۆ بەغدا ، بە بەرچاو و بە ئامادەیی نوێنەرانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران  لە بۆنەکەدا.

لە خوێندنەوەی دەقی گوتارەکەی بەرێزنێچیرڤان بارزانی دا ئەم چەند شرۆڤە وڕاڤە ئەستاییەی  لێوە هەڵدەهێنجنین .

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوخوێی نێوان پارت ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان دا ڕاشکاو و بوێرانە گوتی :

دەبێ هەموو لایەنەسیاسییەکان کاربکەن بۆ ئەوەی شووباتی داهاتوو دەنگدانێکی سەرکەوتوو بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێ .

بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، هەموو ئەو ئازارو مانۆرو ئاین وئۆن وسیناریۆیانەمان بیردەخاتەوە کەچۆن هۆکارورێگا خۆشکەربوون بۆهەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەغداوە وەک بینیمان ، هەروا ڕژدبوونی خودی

بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم و کابینەی نۆیەمی حکوومەتمان بیردەخاتەوە وملنەدانی هەندێ لایەن بۆپڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو ئەنجامەی لێ کەوتەوە کە بە هەڵوەشانەوە کۆتایی بێ .

هەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوخۆدا ، بەتایبەتیش پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستاندا ، نێچیرڤان بارزانی ڕاشکاوو ڕوون و ڕەوان و بێ گرێ گوتی :

بە کاری هاوبەشی و پێکەوەیی ، بە هاوکاری و برایەتی پارتی ویەکێتیی یەکریزی و سەرکەوتن بەدەست دێت . بۆ ئەم گوتەیەی نموونەی ئەزموون وکاری هاوبەش و پێکەوەیی بەرێزان بارزانی و تاڵەبانی وەک بەڵگە هێنایەوە .

بۆ تەواوی پرسەکانی نێوان هەولێرو بەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕژد و ڕاشکاوانە  ڕوو لە بەغدا دەکات وبوێرانە دەڵێ:

دەبێ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە پێیی رێککەوتنە سیاسییەکان ویاسا ودەستوور

وسیستەمی فیدڕاڵی مامەلە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات .

لەم گوتەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بیر ئامادەبوان و سەرۆک وسەرکردە عێراقییەکانی نێو هۆڵەکە  – کە زۆرینەیان سەر بە پارت و لایەنی شیعە مەزهەبی بوون – دێنێتەوە ومەبەستیەتی بڵێ :

 حکوومەتەکەی ئێستای سەرۆک وەزیران شیاع سوودانی، بە رێککەوتنی سیاسیی وبە رەزامەندی دامەزراوە ولە سەر بنەما کاری هاوبەش وپێکەوەیی هاتۆتە ئاراوە وناکرێ بە ئاسانی و بە مەبەست  ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتی نادیدە بگیرێ وکەناگیربگرێ .

سەرباری ئەو هەموو فشارو هەژموونە سیاسییانەی بەغدا دەیهێنێتە سەر هەرێمی کوردستان کە مەبەستی ئاشکرای لە پشتە وباگڕاوەندی خۆی هەیە،پلان وسیاسەتی برسیکردنی خەڵکی تێکۆشەری هەرێمی کوردستانیش هەر لەسۆنگە ولە درێژەی

ئەو سیناریۆیە یە لە بەغداوە لەلایەن کارەکتەرە جیاجیاکانەوە بەرامبەرهەولێرو هەرێمی کوردستان پیادە وجێبەجێ و نمایش دەکرێ  .

ئاخر ئەم گوتەیەی نێو گوتارەکەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی کە دەڵێ :

نابێ بودجە ومووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی ناکۆکی سیاسیی ئەوە

ئەو راستییە دەگەینێ وهیچی تر نا .

 سیاسەتی برسیکردنی هەر گەل ونەتەوەیەک مەترسیدارترین بابەتی  سیاسیی سەردەمە وتەنانەت رژێمە دیکتاتۆروتۆتالیتارەکانیش نەوێراون دەستی بۆبەرن . مێژوو و ئەزموونی حووکمڕانی لە جیهاندا ئەوەی بۆ سەلماندوین دەست بردن بۆ پیادەکردنی سیاسەتی برسیی کردنی گەل وهاونیشتمانی وهاووڵاتی چەندین سیستەم ودەسەڵاتی حوکمداری توند و تۆڵی گۆڕە وشار کردۆتەوە .

لەکاتێکدا گەلی کوردستان  بەتەواوی چین وتوێژەکانی وپێکهاتەکانییەوە لەعێراقی

 بە ناو فیدراڵیدا تا ئێستایش لەجەستەیدا خوێنی تاوانەکانی جینۆسایدی لێ دەتکێ وقەتماغەی برینەکانی ئەنفال وکیمابارانی نەک هەرسارێژنەبووە بەڵکو قوڵتروبە

 سۆترن وخاکی سوتماکی لە ناخەوە دانەمرکاتەوە وبۆنسۆی لێوە هەڵدەستێ، مادەی 140ی رۆژبەڕۆژوساڵ بەساڵ تۆزو گەردی فەرامۆشیی زیاتری لەسەردەنیشێ .

جا دەبێ لەسایەی بەغدای ئێستا وئایندەی حووکمڕانی وسیاسەتەی ڕاشکاوانە و بێ منەتی  بەغدا ، ئایندەی  هەرێمی کوردستان بەچی بگات ..؟

 

 

 

Top