ئەو دەمانچەی بەتەقە کلاشینکۆفی گوولەباران دەکرد،بازووی ئافرەت نەیهێشت...

ئەو دەمانچەی بەتەقە کلاشینکۆفی گوولەباران دەکرد،بازووی ئافرەت نەیهێشت...

کورتە چیرۆک:
(گۆنا)
نیانی پزیشکی پێشکەوتوو بە جلێکی قاوەیی کاڵ لەنێوهۆڵ وەستا بوو چاوەکانی نووقمی خەو دەبوون،شەو کاتژمێر دەی شەو چوو بووە سەر پێخەفی گەرم،چاوە خەواوییەکانی لەبیریی خەونێک بوو خەونی نەخۆشە ڕەنگ زەردەکانی تێدا سەوزببن،بۆنی هیوای بینینی خەونێک لەجیهانی نەخۆشە زەردپەڕیوەکانی بەقەد دووریی و نزیکی مرۆڤ لەخودا دەڕۆیشت،لەپڕ زەنگی مۆبایلی ئاگاداریی کردەوە کەدەبێ چارەسەریی سەرەتایی بۆ پێکان وئازاری ماسولکەکانی گۆنای ڕاهێنەر لەفێرگەی پێگەیاندنی لەشجوانی و لەش ڕێکی خانمان و هاوڕێی ئاشتی خوشکی دکتۆر نیان بکات،ئامادەباشی نیشانداو گەیشتە ماڵیان لەگەڵ ئاشتی،بەدەم شێلان وچارەسەرکردنەوە لێدواندانی کاریگەریی گۆنا بۆ نیان لەسەر ئاشتی لەبەر بەشداریی نەکردنی لەخوولی لەش ڕێکی خەیاڵی نیانی ئاڵۆز دەکرد لەپێدانی چارەسەریی خێرا بە گۆناو ئاشتی هەراسان،خەوی ئەو شەوی ئاشتی درەنگ کەوت بۆ دووی پاش دوازدەی شەو،سپێدەیەکی زستانیی بوو هەورەکان ئەینگرماند خەوی شیرینی ئاشتی درەنگ نووستووی کەمتر لەنیوەکرد بەڵام لەو خەوە کورتە خەونیی بە گوڵی گوڵدانێک بینی کچێک بەپەلەپەلی ئاویی دەدا نەش و نمای نەدەکرد،دوایی گۆنای هاوڕێی چووە لای کچەکەو پێی گووت گوڵدانەکەی ببات بۆ سەربان و دوایی کەمێک بارانێکی نەرم بەسەریدا باریی گوڵەکە خەریک بوو شێوەی گەشیی وەربگرێت...

ئاشتی لەکۆمپانیا بۆ گۆنای هاوڕێی ئەم خەونەی گێڕاوە بەدەم کوپێک لەقاوەوە گۆنای ووتی ئەگەر ئەم خەونە بگێڕینەوە بۆ واقیع بەڕای تۆ چیی دەگەینێت،ئاشتیش ووتی پەلەکردنی کچەکە لەئاودانەکەو لەنەرمی بارینی بارانەکەدایە،گۆناش ووتی لێکدانەوەت دروستە ئێستاش دەتەوێ چیم پێ بڵێت،ئاشتیش لێوەکانی لێکدەدان نەیدەویست قسەبکا دواجار بەقسەهات بەرامبەریی بەوەی کەدوێنێ شەو خەیاڵی ئاڵۆز بووە بەو ووتانەی گۆنا پەی ووتووە لەسەر بەشدارینەکردنی لەخولی لەش ڕێکی و پەلەی لێکردووە لەی.

پەلەکردن بووە جێگای گفتوگۆی ئاشتی و گۆنا بۆدەمێکی درێژ،ئەوەی کەئایا گۆنا پەلەی کردووە لەئاگادارکردنەوەی کێشی ئاشتی،ئەنجامێکی نەبوو بەڵکو هەڵیانگرت بۆ دانیشتن و یەکتربینینی شەوی هەینی داهاتوو،تاهەینی داهاتوو ئاشتی سەڕەڕای کاریی ژمێریاریی هەوڵی کاریی دووەمی دەدات بۆدابین کردنی خەرجییەکانی،ئەمەش بۆ ئەوەبوو ئەگەر هەینی داهاتوو لەبەرامبەر گۆنا گەیشتنە ئەنجامی بەشداریکردنی ئاشتی لەخولی لەش ڕێکی بتوانێت خەرجییەکەی پەیدابکات.

ئاشتی کاریی دۆزییەوەو بەرەو هەینیش دەچووین،گۆنا لەگفتۆکە ئاشتی قایل کرد بەلەش ڕێکی،ئاشتیش بەدڵێکی گەرمەوە پێشوازیی لێکدەکرد،بەڵام نەیزانی بوو کە ئاشتی کاری دوای کاری فەرمانبەریی لەکەرتی تایبەتدا دەکات،ئاشتی بەشداریی خولی کردوو کێشیشی چەند کیلۆ دابەزاند.

گەشتی شەش مانگەی گۆنا بۆ دەرەوە ناچاریی کرد سەردانی دوکانی جل و بەرگ بکات،ئەمە وایکرد ئاشکرابێت ئاشتی کاریی دووەم دەکات،کاتێکیش کەزانیی پەشۆکاو ووتی ئەمە چ کارت هەیە لێرە،نیانیش ووتی لەبریی هاوڕێیەکم هاتووم،ئیترو ئیتر...گۆنا بۆ ڕۆژیی دووەم بەنهێنی چاودێریی ئاشتی کردوو.

ڕازیی دووجارکارکردنیی ئاشتی بۆ گۆنا ڕوون نەبوو،گۆنا وایدەزانیی و گومانی بردبوو بۆیە ئاشتی دووکار دەکات بۆئەوەی دەوڵەمەند بێت و لەداهاتوویەکی نزیک سەنتەریی لەش ڕێکی دابمەزرێنێ،گۆنا پرسیاریی ئەوەی لەئاشتی کرد کە ئاخۆ بۆچی دووکار دەکات،ئاشتیش نەیدەتوانی ڕاستییەکە بدرکێنێت لەبەرئەوەی نهێنییەکی گەورە هەبوو،کەخەڵکێکی کەم دەیانزانیی،ئەویش ئاشتی بەهۆی پەلەکردنەوە هەڵەیەکی ژمێرکاریی ئابڕووبەرانەی لەکۆمپانیا کردبوو ناچاربوو زۆرێک لەمووچەکەی مانگانە بداتەوە بە ڕزگاروو مانگانەش بڕێک پارەی لەباتی نەدرکاندنی بابەتەکە بۆ کەسە پەیوەندیدارەکانی کۆمپانیاو بۆڵەبۆڵی بەردەوامیشی بەسەردادەکرد،ئاشکراکردنیشی هەمیشە وەکو چەکێک بەرامبەر ئاشتی بەکار دەهێناو دەیویست شووکردن بکاتە پێشمەرجی نەدرکاندنی هەمیشەیی،ئەم فشارە زۆرەی ڕزگار وایکردبوو تەنەنانەت نیانی خوشکییشی لەمووچەکەی یارمەتی ئاشتی بکات لەدانەوەی پارە بەڕزگار.
.
گۆنا گەشتی کردوو ئاشتیش بەدابەزاندنی کەمێک کێشەوە دوورکەوتەوە لە سەنتەری لەش ڕێکی،لەکاتی دەنگۆی زەماوەندی ئاشتی دا رزگار زانیبووی کەنیازیی شووکردنی هەیە،داوای گەڕانەوەی زۆرێک لەپارەکانی دەکرد بەبیانووی پێویستی دارایی کۆمپانیا،ئاشتیش لەترسی ئاشکرابوونی و مەترسی لەسەرهەڵوەشاندنەوەی گریبەستی هاوسەرگیریی،بیرۆکەی باسکردنی بابەتەکەی بۆ خۆشەویستەکەی کەوتە مێشک،خۆشەیستەکەشی بەڵێنی پێدا کاریگەری نەبێت لەسەریان و بەردەوام بن و هاوکاری مادییشی بکاتن لەگێڕانەوەی قەرزەکان.

ڕزگاروو هێدی هیچیان حەزی چەکیان نەبوو،بەردەوامیش هەڕەشەی کوشتنیان بەتەقەی کلاشینکۆف و دەمانچە لەسەر ئاشتی لەیەکتر دەکرد،ئەمە خاڵی لاوازیی هێدیی بوو و بەردەوامیش خۆشەویستی نوێ دەکردەوە بۆ ئاشتی لەماوەی ئەو مانگەدا کەبڕیاربوو هاوسەرگیریی بکەن،جاری کۆتایی ڕزگار زانی جەستەیەکی مردوو چۆن ئاوێزانی خاک و خۆڵ دەبێ،زانینی بۆنەی خواردنەوەی شەکراویی ڕۆژیی هەینی هێدی و ئاشتی جەستەی زیندووی ڕزگاریی بێڕووح دەکات،هەرچی هەبوو ئارامی نەئەدایێ،دەگەڕاو شوێنێکی نەدۆزییەوە ئاسودە بێ،فشاریی لەخۆی کردوو دەمانچەیەکی بێدەنگی بۆپەیدابوو،هێدیش بەنهێنی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کلاشینکۆفێکی هێنابوو،بەڵام لەکاتی پێش تەقاندنی دەمانچەی ڕزگار گۆنا لەخۆشی مارەبڕین ڕێگای ٤٨ کاتژمێری بڕیبوو گەڕابوویەوە بەهۆی هێزی بازوویەوە لەپشتەوە ڕزگاری گرت و هێدی لەدەستی ڕزگار ڕزگار کرد.

ڕزگار بەهۆی هەڵەیی و ئاشتیش لەبەرنەدانەوەی قەرز هەردووکیانی بەرەو لەخانەی چاکسازیی برد.

Top