بەهای خۆراكــیی شیلیك

بەهای خۆراكــیی شیلیك

شیلیك (فەراولە) Strawberry بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە بەوەی كە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان، ڤیتامین C، ڤیتامین B9 یان فۆلەیت، كانزای مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، لەگەڵ ڕێژەیەكی كەمی شەكر. سوودە تەندروستییەكانی شیلیك: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە هاندەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، پاراستنی تەندروستیی دڵ، خۆپاراستن لە ڕوودانی جەڵتەی مێشك، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی جگەر، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، باشتركردنی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس و هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش لە ڕێگەی تاودانی كرداری سووتاندنی چەوری، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە بەكتریا و ڤایرۆسەكان، پاراستنی تەندروستیی پێست و دواخستنی كرداری زووپیربوون یان لۆچبوونی پێست، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵ لە خوێندا، باشتركردنی تواناكانی مێشك، پاراستنی تەندروستیی چاو، بەتایبەتی كەمكردنەوەی ئەگەری ئاوی سپی Cataract لە هاوێنەی چاودا، هەروەها هاندانی گەشەی دروستی كۆرپە و پاراستنی لە ئەگەری سەقەتیی زگماكیی پەیوەست بە گەشە و پەرەسەندنی كۆئەندامی دەماری كۆرپە.

 

Top