پشتیوان ساڵح:هونەر و وەرزش كاریگەری زۆری لەسەر ژیانی قوتابیان و لاوان هەیە
شاعیری لاو پشتیوان ساڵح ساڵانێكی زۆرە ئاوێتەی شیعر و هونەر بووە، زۆربەی چالاكییەكانیشی بە شێوەی خۆبەخشی ئەنجامداوە و تائەم ساتەش لەم ڕێچكەیەدا بەردەوامە، ئێستاش لە پەروەردەی خەبات (سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگرە)، لە دیدارێكی لەگەڵ گۆڤاری گوڵان باس لە وێستەگە زێڕینەكانی كاروانی هونەری خۆی دەكات و جەختیش لەوە دەكاتەوە، جیا لە قوتابخانەكان یان سەنتەری ڕۆشنبیری و ناوەندی لاوان و ئافرەتان و قوتابیان، لەهەر شوێنێك چالاكی و پڕۆژە هەبێت بە شێوەی خۆبەخشی ئامادەی كاركردنم بۆ خزمەتكردن بەو بوارە.
هەر لە قۆناغی ناوەندییەوە حەز و خولیایەكی زۆرم بۆ هونەر و ئەدەب هەبوو بەتایبەتی شیعر ، بۆیە پەشداری سەرجەم چاڵاكییە هونەرییەكانی قوتابخانەم دەكرد و پەرتوكی ئەدەبی زۆرم دەخوێندەوە،هەر لەقۆناغی ناوەندی هەستم كرد بەهرەی شیعر نووسینم هەیە هەر لەم قۆناغە لەساڵی 1998 چەند تێكستێكی شیعریم نووسی و لەهەمان ساڵ لە (كەی تی ڤی) و (گوڵان تی ڤی) دوو دیداری شیعریم ئەنجامدا و تێكستەكانم لەو تیڤیانە خوێندەوە و ساڵانەش كۆڕێكی شیعریم ئەنجام دەدا لە قوتابخانە و پەیمانگا دوای تەواو كردنی پەیمانگا لە ساڵی 2006 لە زۆر شار و شارۆچكە كۆری شیعر خوێندنەوەم ئەنجامدا و لەڕۆژنامە و گۆڤارەكارەكان شیعرم بڵاو دەكردەوە ، هەر لەگەڵ دامەزراندنم وەك مامۆستای بنەڕەتی لەقوتابخانە گرینگی زۆرم بە لایەنی هونەری و ئەدەبی دا لەقوتابخانە ساڵانە كەرنەڤاڵی هونەریم بۆ قوتابیەكان لەقوتابخانە ئەنجام دەدا،كارەكانم بووە هۆی سەرنج ڕاكێشانی بەڕێوەبەری پەروەردە لەقەزای خەبات بۆیە داوام لێكرا قوتابخانە جێ بێڵم و بچمە ناو دیوانی پەروەردە لەبەشی چالاكی قوتابخانەكان كاربكەم ، لەساڵی 2008 چومە بەشی چاڵاكی قوتابخانەكان لەبەشی شانۆ و شیعر و پەخشان كارم لەگەڵ قوتابیان و قوتابخانەكان كرد تا ساڵی 2015 ، ساڵانە سەرپەرشتی بەشی ڕۆشنبیریم دەكرد بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵی شیعر و پەخشان لەسەر ئاستی سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی خەبات ، دواتر فیستیڤاڵی ساڵانی سەرجەم پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر ، سێ ساڵ بەسەیەەوەتوانیم پلەی یەكەمی فیستیڤاڵ لەسەر ئاستی پارێزگا لەنێو سەرجەم پەروەردەكان بەدەستبێنم ، دوای ساڵی 2015 بووم بە بەرپرسی بەشی چاڵاكی قوتابخانەكان لەهەمان پەروەردە و بەردەوام بووم لەچالاكیەكانم هەتا ساڵی 2023 . لەم ماوەش ساڵانە بەردەوام بووم لەئەنجامدانی فیستیڤاڵی هونەری بۆ قوتابخانەكان و ئەنجامدانی كەرنەڤاڵی هونەری قوتابخانەكان و كردنەوەی پێشانگای شێوەكاری بۆ قوتابیان و پێشانگاری پۆستەری مامۆستایانی هونەر و فیستیڤاڵی شیعر و پەخشان .
هەر لەگەڵ كردنەوەی ناوەندی وەرزش و لاوان لە قەزای خەبات لەساڵی 2012 هاوكار و هەماهەنگ بووم لەگەڵ ئەم ناوەندە یەكەم دەرهێنانی شانۆییم كرد كە یەكەم جار بوو بەشێوەی فەرمی شانۆ لەم قەزایە لەهۆلێكی داخراو ئەنجام بدرێت ، لەم ناوەندە سێ شانۆگەری كاری دەرهێنانم لەئەستۆ گرت و دانەیەكیش بەڕێوەبەری شانۆ ، وە ئەنجامدانی چەندین كۆڕی شیعری بۆ لاوەكان ، هەر لەم ناوەندە لەساڵی 2016 تا ساڵی 2018 ماوەی دووساڵ بەهاوكاری ڕێكخراوی یونسێف 121 چاڵاكی هونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشیمان ئەنجامدا ، كە بەشێوەی كەمپینی خۆبەخشی كارەكان ئەنجامدرا،لەماوەی ئەم دووساڵە چەندین دیواری قوتابخانەمان ڕازاندەوەو وێنەمان لەسەركێشا،هەروەها هەڵمەتی پاكردنەوەو هۆشیاری ژینگەیمان ئەنجامدا،چەندین كۆڕو سیمینار،شانۆ و پێشانگەی شێوەكاری،جگە لەچالاكیە وەرزشیەكان،كە توانیمان بۆ یەكەمجار كچەكان ببەین بۆ یاریگاكانی ناو سەنتەری شار یاری بكەن،وە ماراسۆن بۆ كچەكان ئەنجام بدەین .
ئێستاش بووم بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی،بەڵام هیچ كات دانابڕێم لە چاڵاكیە هونەری و ڕۆشنبیرییەكان جیا لەقوتابخانەكان یان سەنتەری ڕۆشنبیری و ناوەندی لاوان و ئافرەتان و قوتابیان لەهەر شوێنێك چالاكی و پڕۆژە هەبێت خۆبەخشی ئامادەی كاركردنم بۆ خزمەتكردن بەو بوارە .
پرسیارێك ئایا ئامانجت لەو خزمەتكردنەی شیعر و هونەر چییە؟
جگە لەو بەرپرسیاریەتیەی لەسەرشانم بووە هەر لە تەمەنی هەرزەكاریەوە حەزم بەم بوارە بووە لەلام بۆتە ئاوات و خولیا
لە داهاتوودا بۆ ئەو خولیایەت هیچ پڕۆژە یان پلانێكت هەیە؟
هەر شوێنێك كارێكی ئەدەبی و هونەری بۆ گەنجان و لاوان قوتابیان ئەنجام بدرێت وەك هەمیشە هاوكار و خزمەتكار دەبم وەك خۆبەشێك،لەنووسینی شیعریش بەردەوامم هەتا پەنجە پێنووس بگرێت،پێم وایە خوێنەری كتێب لەم جیلە نەماوە بۆیە بیرم لەچاپ كردنی شیعرەكان نەكردۆتەوە تەنها لەكۆڕ و تی ڤی و بڵاوكراوەكان پێشكەش كردوون، هونەر و وەرزش كاریگەری زۆری لەسەر ژیانی قوتابیان و لاوان هەیە ئەگەر لەنێو قوتابخانەكان گرینگی پێ بدرێت دەبێتە هۆی كەشێكی ئەرێنی بۆ خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی قوتابیان لە بوارەكانی تریش.
كە مەشخەلی ئاگر
لەسەر ئاوی نیو بیرەكان هەلسا
تۆفانیش دلۆپەی ئەشكە و
لەدەمی .... بوركان ئەتەقیتەوە
بومەلەرزەی دل
هەموو تیرەكانی چاو
تێك ئەشكینێ ....
ئەوین نامریت تا خۆی
مل كەچی
سێدارەنەكات !!!
.
... پشتیوان سالح