لەنجە عەلی بەرهەمێكی هونەرمەند (حەسەن زیرەك) دەڵێتەوە
دوای دابڕانێكی زۆر,خانمە گۆرانیبێژی كورد (لەنجە عەلی) بەرهەمێكی گۆرانی بە ناوی (دكتۆر) بڵاوكردەوە كە ئەمەش یەك لە بەرهەمە دیارەكانی هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەكە و پێشتر لە لایەن چەند هونەرمەندێكەوە گوتراوەتەوە.
بەرهەمی دكتۆر بە دەنگی لەنجە عەلی بە كاری موزیك و ماستەرینگی (دیاكۆ خاڵقی) بەرهەم هاتووەو (ئەحمەد رەمەزان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
ئەگەرچی بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە نوێیەی بە جیاوازی هەشت ساڵ دێت لە كۆتا بەرهەمی,بەڵام بەردەوامبووە لە سازدانی كۆنسێرتی گۆرانی و لایف موزیك,لەنجە عەلی یەك لەو هونەرمەندانەیە كە هەمیشە گرنگی بە هونەری ڕەسەن و فۆلكلۆری كوردی دەدات,هەر ئەمەش وایكردووە كە زیاتر ڕووبكاتە موزیك و گۆرانی فۆلكلۆری و بەرهەمی هونەرمەندە دیارەكانی كورد بڵێتەوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی