نووسەر و هونەرمەند (سامان كەریم) دوو ڕۆمانی بڵاوكردەوە
لە شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب,نووسەر و هونەرمەند (سامان كەریم) بە پاڵپشتی ناوەندی ڕەهەند و ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ دوو ڕۆمانی بە ناونیشانەكانی(چوار وەرزە پاییزە)و(مێژووی تایبەتی تەنیایی) بڵاوكردەوە كە ئەم كتێبانە لە لایەن (ئەحمەد ئاڵتان)نووسەری توركی نووسراوە و سامان كەریم ڕۆمانەكانی لە زمانی توركییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی,هەروەها (سۆران كەریم) دیزاینی بەرگی ڕۆمانەكانی ئەنجامداوە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم دوو ڕۆمانە نوێیەی پێنج كتێبی دیكەی لە پێشانگەكەدا ناساند كە پێشتر كاری وەرگێڕانی بۆ ئەنجامدابوو,هەر لە ستەیجی پێشانگەكەدا (سامان كەریم) كە سەرپەرشتی فێرگەی “سولی فلامێنكۆ” دەكات,لەگەڵ چەند فێرخوازێكیدا چەند پارچە موزیكێكیان پێشكەش كرد كە ئەمەش سەرنجی ئامادەبووانی پێشانگەكەی بۆ لای خۆی ڕاكێشا و لە خوێندنەوەی كتێبەوە ئاوێتەی دەنگی گیتار و نمایشی موزیكی فلامێنكۆ بوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی