كراسی درێژی بۆنە و یادە تایبەتەكان

كراسی درێژی بۆنە و یادە تایبەتەكان

بۆنەكانی وەك ڕۆژی لەدایكبوون و مارەبڕین و دامەزراندنی شوێن و كۆمپانیا و كردنەوەی ئارایشگە و كۆبوونەوەی دەستە خوشكانە، پێویستی بە كراسێكی نایابی درێژی سەرنجڕاكێش هەیە، تا لەو بۆنەیەدا وەك شازادەیەك دەربكەویت، یان هەندێ لە خانمان ورگ و كەرشیان هەیە و بە ڕوونی دیار دەبێت، دەتوانی لە ڕێگەی كراسە درێژەكانەوە بیشاریتەوە، جۆرەكانیی كراسی درێژ  زۆرن، بەڵام ئەوانەی زیاتر باون و لەلایەن خانمانەوە پەسندن بریتیین لە: كراسی درێژی كەمەر بەرز، ئەو جۆرەیە كە ورگ و كەرش ون دەكات، كراسێكی دیكە ناسراو بە كەسرەی بڵێسە، لە بەشی پێشەوە و خوارەوەی كەسرە و لەت بوون لە قوماشەكەیدا هەیە. جۆرێكی دیكە لە بەشی شانەكانەوە كراوەیە و فراوان دەبێت، بۆ ئەوانەیە كە حەز بە جلی تەسك ناكەن. هەندێكی دیكەش لە قوماشی لەتلەتن، كە شێوەیەكی كلاسیك و كۆن دەبەخشن، بەپێی قەبارە و سایزی جەستەت یەكێك لەو كراسە بۆ بۆنە و یادە تایبەتەكان هەڵبژێرە.

Top