ڕووسیا لە ناوبردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەناوبردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا لە ئاسمانی ناوچەی کەلوگا و تۆڕ ڕاگەیاند.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئۆکرانیایان لە کالوگا و ناوچەی تۆڕ تێكشكاندووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كە هێرشەکەی سوپای ئۆکرانیا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەوی ١٦ی ئەیلول ئەنجامدراوە.
لەم پەیامەدا هاتووە: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە لە ئەرکدا بوون بەسەر ناوچەکانی کالوگا و تۆڕدا لەناوبران.
بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، سەرلەبەیانی ڕۆژی 16ی ئەیلول زیاتر لە 30 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ دواخران.
گوڵان: سەردار خەلیل