قوتابیەکی کورد بروانامەی دکتۆرا بە پلەی نایاب لە زنکۆی ئەلمەنسوورەی میسری بەدەست دەهێنێ

قوتابیەکی کورد بروانامەی دکتۆرا بە پلەی نایاب لە زنکۆی ئەلمەنسوورەی میسری بەدەست دەهێنێ

قوتابی مەحمود سەباح عبدولڕحمان لە کوردستانی عيراق توانی بروا نامەی دکتۆرا بە پلەی نایەب لە زانکۆی ئەلمەنسوورە لە وڵاتی میسری بەدەست بێنێ (الوسائل البديلة لتسوية منارعات العقود الاداريةبي القانون العراقي)
دوای تاوتۆیکردنی بابەتەکە لە لایەن لێژنەی گفتۆگۆ بریاری وەرگرتنی بابەتەکەیان درا و بەخشینی پلەی نایاب پێ درا
شایایانی باسە کۆمەڵێک قوتابی کورد لە زانکۆکانی قاهیرە و ئەسکەندەریە و ئەلمەنسورە و عین شمس درێژە بە خوێندی باڵا دەدەن بۆ ماجستر یا دکتۆرا لە بوارە جیاجیاکان هەروەها کۆمەڵێک قوتابی لە زانکۆی ئەزهەر درێژە بە خويندنی بکالۆریۆس و خوێندنی باڵا دەدەن، جێ ئاماژە پێکردنە ساڵانە زانکۆی ئەزهەر چەند قوتابیەکی پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر وەردەگرێت
شێرکۆ حبیب بەرپرسی مدکتەبی پارتی لە قاهیرە پیرۆز بایی لە دکتۆر مەحمەد سەباح دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێ لە کارەکانی و خزمەتکردنی گەڵ و نیشتمان
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کەوا مامۆستایانی ئەو زنکۆیانە بەرێز و خۆشحالیەوە باس لە قوتابیانی کورد دەکەن
بەرپرسی مەکتەبی پارتی ئاماژە بەوە کرد کەوا ئەو هەڵسەگاندنە مایەی خۆش حاڵی هەموو لایەکە ئەوەشی روون کردەوە کە ئەوان وەک مەکتەبی پارتی ئامادەی هەموو هاوکاریەکن بە گوێرەی توانا بۆ سەرجەم قوتابیان

قوتابیەکی کورد بروانامەی دکتۆرا بە پلەی نایاب لە زنکۆی ئەلمەنسوورەی میسری بەدەست دەهێنێ
Top