بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن: میدیا ڕۆڵی گرنگی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا گێڕاوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ـی ٩ـی ٢٠٢٣ بەبۆنەی (٦٢)ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ناوچەی ئاسۆ - زانكۆ، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێكخستنی پارێزگای ھەولێر، دكتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بلند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دوو و ئاری نانەكەڵی، یاریدەدری بەرپرسی مەکتەبی ڕێكخستنی پارێزگای ھەولێر، دکتۆر کامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، دكتۆر ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانكۆی پۆلیتەكنیك و کۆمەڵێک مامۆستا و قوتابی زانکۆ، سمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی (شۆڕشی ئەیلوول شانازاییەك لە ڕابردوو و وەچەرخانێك بۆ داھاتوو) ڕێكخست.
لە سمپۆزیۆمەكەدا دكتۆر سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پانێلێكدا بەناونیشانی ( شۆڕشی ئەیلوول و ڕۆڵی میدیا) تیشكی خستە سەر گرنگی و ڕۆڵی میدیا لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن كە (٦٢) ساڵ بەرلە ئێستا بە ڕابەرایەتی جەنابی بارزانیی نەمر ھەڵگیرسا.
لەكوتایی سمپۆزیۆمەكەدا سۆپاسنامە پێشكەشی پانێلست و ئەو پڕۆفیسۆر و ئەكادیمیستانە كرا كە تێزی ماستەر و دكتۆرایان لەسەر شۆڕشی مەزنی ئەیلوول نووسیوە.