باکۆ: سوپای ئەرمینیا بارودۆخی سەر سنوور ئاڵۆز دەکات
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان وەڵامی کردەوە هاندەرەکانی ئەرمینیا دەداتەوە بەرامبەر بە دۆخی ئازەربایجان.
وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای ئەرمینیا بە تەقەکردن لە پێگەکانی ئازەربایجان لەسەر سنوور دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز دەکات.
لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئەرمینیا لە شاری زۆد سەر بە پارێزگای باسگەچەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوەن هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی ئازەربایجان لە دیوی کەلبجەر.
لەو بەیاننامەیەی سەرەوەدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئەرمینیا بەم هێرشانە دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز دەکات.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەموو بەرپرسیارێتی ئەو گرژییە و لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئیدارەی سەربازی و سیاسی ئەرمینیادایە.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجانیش لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی ئەرمینیای شەرمەزار کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل