ئازەربایجان ٤٠ تۆن ئاردی بۆ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی قەرەباغ نارد

ئازەربایجان ٤٠ تۆن ئاردی بۆ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی قەرەباغ نارد

 

 

 

ڕێکخراوی مانگی سووری ئازەربایجان 40 تۆن ئاردی بۆ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی شاری خانکەندی و ناوچەکانی دەوروبەری ناردووە.

 

دوو بارهەڵگر کە 40 تۆن ئاردیان هەڵگرتبوو لە باکوی پایتەختی ئازەربایجانەوە بەڕێکەوتن بۆ دابەشکردن بەسەر ئەرمەنییەکان کە لە شاری خانکەندی و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین.

نەورۆز ئەسلان، بەرپرسی ڕێکخراوی مانگی سووری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەم لۆرییە بارهەڵگرانە ڕێگای ئاغدام - خانکەندی بەکاردەهێنن.

ئەسڵان دووپاتی کردەوە، کە ئەوان هەنگاوێکی مرۆیییان ناوە و هیوادارن ئەم هەنگاوە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەرمەنییەکانی نیشتەجێی خانکەندی پێشوازی لێبکرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوی مانگی سووری ئازەربایجان ڕێکخراوێکی ناحکومییە و هیچ پەیوەندییەکی بە بەرنامە سیاسییەکانەوە نییە.

سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری ئازەربایجان ئاماژەی بەوەشکرد، كە ئەگەر پێویست بكات بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی ئەرمەنییەکانی نیشتەجێی قەرەباغ.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top