بەهۆی تەقەکردن لە واشنتۆن ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە تەقەکردنەکەی واشنتۆن کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە لەم ڕووداوەدا ٣ کەس کوژراون و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە ئەنجامی تەقەکردنەکەی واشنتۆن بەلانی کەم ٥ کەس کوژران و بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، پامێلا ئسمیت؛ بەرپرسی پۆلیسی میترۆپۆلیتن گوتی: لەم ڕووداوەدا دوو پیاو و ژنێک کوژراون.
هەروەها باسی لەوەشکرد، دوو کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پۆلیسی واشنتۆن تا ئێستاش هیچ تۆمەتبارێکی دەستگیر نەکردووە و هۆکاری تەقەکردنەکە نادیارە.
هاوکات بەپێی دوایین ئامارە بڵاوکراوەکان، تاوانە توندوتیژییەکان لە ئەمریکا ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٧% زیادی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل