ئەمڕۆ، هاننۆ پیكڤۆر، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا بە سەردانێك گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ، هاننۆ پیكڤۆر، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا بە سەردانێك گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ، هاننۆ پیكڤۆر، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا بە سەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.


مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بڵاو كردنەوەی ژمارەیەك وێنە ئاماژەی بە ئەوە داوە كە ئەمڕۆ پێشوازیی له‌ هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو كە لە کۆبووەنەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بووە، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کراوە، هەروەها جەختیان لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.

مەسرور بارزانی، سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رای گەیاندووە، گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە، بەتایبەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆیستانی داعش.لەمبارەیەوە سوپاسی هێزەکانی ئیستۆنیایان کردووە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە.

لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئیستۆنیا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی و بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەربڕیوە.

Top