بەهۆی ململانێ لە کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە لوبنان 5 كەس کوژران
لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو گرووپ لە کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە لوبنان، پێنج کەس کوژران و سەربازێکی لوبنانیش بریندار بوو.
لە ئەنجامی ململانێی نێوان دوو گرووپی فەلەستینی لە کەمپی عەین ئەلحلوە لە باشووری لوبنان کە پەنابەرانی فەلەستینی تێیدا نیشتەجێن، ٥ کەس کوژران و سەربازێکی لوبنانیش بریندار بوو.
بەپێی میدیاکانی لوبنان، ئەبو ئەشرەف ئەلعرموشی ئەندامی بزووتنەوەی فەتح و ٤ پاسەوانەکەی لەم شەڕەدا کوژراون.
هەروەها سوپای لوبنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بەم پێکدادانانە کە لە شەوی ڕابردووەوە بەردەوامە نووسیویەتی: لە ئەنجامی گوللە هاوەنێک کە لەم کەمپەوە تەقێندرا، سەربازێک بریندار بوو.
هەروەها ڕۆژنامە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە ململانێکان لەم کەمپەدا بەردەوامە و سوپای لوبنان بۆ داخستنی دەروازەکانی هاتن و چوون ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی زیاد کردووە.
تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەک لە لایەن حکومەتی لوبنان و گروپە فەلەستینیەکانەوە سەبارەت بەم ململانێیە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل