بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە پاکستان بەلایەنی کەم ٢٠ کەس کوژراون
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە شوێنی کۆنگرەی جەمیعەتی زانایانی ئیسلامی پاکستان بەلانی کەم ٢٠ کەس کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، تەقینەوەی بۆمبێك لە کۆنگرەی ئەندامانی جەمیعەتی زانایانی ئیسلام (JUI-F) لە ناحیەی باجور لە خەیبەر پەختونخوا ڕوویداوە.
لەم هێرشەدا کە لەناو ئەو بینایەی کە کۆنگرەی سیاسی تێدا بەسترابوو، بەلانی کەم ٢٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەپێی ئاماری ڕێكخەری لێکۆڵینەوەی ململانێ و ئاسایشی پاکستان، هێرشە تیرۆریستییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 79% زیادی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل