هاوکاری سەربازی نوێی ئەمریکا بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا

هاوکاری سەربازی نوێی ئەمریکا بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا

 

 

ئەمریکا 400 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا تەرخان دەکات.

ئەمریکا باری نوێی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو و تەقەمەنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی « هۆرنێت » بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئەسۆشیەیتد پرێس"، لە چوارچێوەی پاکێجی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا، سیستەمی پێشکەوتووی موشەک، مووشەکی ئاسمانی بۆ زەوی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی « هۆرنێت »، ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن.

بەهای پاکێجی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا زیاتر لە ٤١ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ناردووە.

لە 19ی تەمموزدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری سەربازی نوێی بۆ دابینکردنی پێداویستییە مەیدانییەکانی سوپای ئۆکرانیا ڕاگەیاندبوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top