داكۆتا پەشیمان نییە

داكۆتا پەشیمان نییە

خانمە ئەستێرەی ئەمریكی داكۆتا جۆنسن، ددانی بەوەدا نا كە پەشیمان نییە لە هیچ كام لەو دیمەنە سێكسییانەی كە لە فیلمە مشتومڕاوییەكەیدا بەناوی Fifty Shades of Gray، لە ساڵی ٢٠١٥دا پێشكەشی كردووە.
داكۆتا لە لێدوانەكانیدا بۆ گۆڤاری هۆلیوود ڕیپۆرتەر دەڵێت: «ئەگەر دەرفەتی هەبوایە، دووبارە هەموو ئەم دیمەنانە دووبارە دەكاتەوە بەبێ دوودڵی»، ئاماژەی بەوەدا كە كارێك دەكات كە خۆشی دەوێت و باوەڕی پێی هەبووە.
زیاتر گوتی: «یەكێك لە ڕۆڵە نوێیەكانی لە فیلمەكاندا وای لێ كردووە بچێتە لای پزیشكی دەروونی، بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لەو كاریگەرییە نەرێنییەی كە لە كاتی وێنەگرتندا هەیبوو».
داكۆتا جۆنسۆن پشتڕاستی كردەوە كە ڕۆڵی لە فیلمی ترسناكدا سوسپیریا بووەتە هۆی ئەم زیانە دەروونییەی كە بەبێ چارەسەری دەروونی نەدەڕۆیشت.
داكۆتا ئەوەشی ئاشكراكردووە، لە تەمەنی منداڵییەوە بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنم و بە یارمەتی كەسانی پیشەگەر توانیم خۆم لەگەڵ باودۆخەكە بگونجینم، بەڵام پێدەچێت تا كۆتایی ژیانی بەردەوام بێت لە وەرگرتنی چارەسەر و دەڵێت: «شانسم زۆر بوو، چونكە كەسانێك لە دەوروبەرم هاریكارییان كردم و هانیاندام قووڵتر بچمە نێو لایەنی دەروونی ژیانەوە، بەڵام پێدەچێت تا كۆتایی ژیانم لە چارەسەركردندا بم، هەرگیز فێربوون لەوەی چۆن وەك مرۆڤێكی تەواو بژیت كۆتایی نییە».

Top