خوێندنەوە و خوێندنەوەی خێرا
خوێندنەوە لە ژیانی مرۆڤەکاندا خۆراکی بیروهۆشە و هەتا خوێندنەوە فراوانتر و پێشکەوتووتر بێت؛ئاسۆکانی بیرکردنەوە و ڕوانین و ژیاندیدەیی مرۆڤەکان فراوانتر و گەورەتر دەبێت.
ئەفسووس ڕووماڵ و ئامارەکان توێژینەوەکان لە کۆمەلگاکانی ئێمەدا، سەبارەت بە خوێندنەوە لای تاکی کوردی و ناوچەکە، ئاماژەیەکی ترسناکە لە لایەکی تریش وریایی دەدەن بەپێی-ڕێکخراوی یونسکۆ-تێکڕایی خوێندنەوە لای تاکی کۆمەڵگای وڵاتانی عەرەبی ، لە ساڵێکدا تەنها ٦ خولەکە (بەداخەوە تاکی کۆمەڵگای کوردی، لەم تێکڕاییە ئەگەر نزیک نەبێت دوور و بـەدەر نييه ) ، له كاتێكدا تێکڕایی خوێندنەوە ، لای تاکی وڵاتێکی ئەوروپی له ساليكدا نزیکەی ۲۰۰ کاتژمێره ! له باخچه و ناوميترۆ ترەم و شەمەندەفەر و فرۆکە و . هتـد ، دەخوێنێتەوە و كاتەكانى بەفيـرونادات ، لـه كاتێكدا به پێی هەمان توێژینەوەی يونسكۆ تاکێکی ئاسایی و عادی له ئەمريكا ، ساڵانه ۱۱ کتێب دەخوێنيتەوه!،
مەبەسـت له خويندنەوەی کتێبی نامەنهەجييـه ، له دەرەوەی پڕۆگرامی خوێندنگه و ناوەنده زانستی و ئەكاديميیەكان.
ئەمـه له كاتێكدا رەوشـى بڵاوكردنـەوه و چاپکردنی کتێب و دەزگاو ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە له ئاستی پێویستی و خواست و پێداویستیی کۆمەڵگای کوردی و کۆمەلگاکانی ناوچەکە نین ، بەجۆريك كۆى ٢٥٠ هەزار هاوڵاتی له وڵاتانى عەرەبی ، يەك كتێبي بەردەکەوێت ! له كاتێكدا له وڵاتانی جیهانی پێشکەوتوو ، هەموو 15 هەزار هاوڵاتييەك.كتێبێکی بەردەکەوێت و ساڵانه کۆی هەموو ئەو کتێبانەى لـه ولاتانی عەرەبی دەردەچـن و بڵاو دەكرينەوه ، ناگاته نیوەی ئەو کتێبانەى له سالێكدا له ئيسرائيل ده‌رده‌چیت! له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی خوێندنـه‌وه و خێراکردنـی خوێندنه‌وه ، ئه‌مـڕۆ لـه جيهانـدا
چه‌ندان پڕوگرام و رێگا‌و ئامڕازو تاقیکردنه‌وه و پشکنین هه‌یه، ئه‌م پڕۆسه‌یه،پڕۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌ى خێرا له په‌نجاکانی سـه‌ده‌ی ڕابوردوو ، ده‌سـتی پێ کردووه و کاری پێ ده‌كريت ، يه‌كێك له كه‌سـه به ناوبانگه‌کانی پرۆسه‌ی خویندنه‌وه‌ی خێرا ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریکی جۆن كه‌نده‌ی بووه،1960-1963 كه توانی دوای وه‌رگرتنی كۆ‌رسات و ئامڕازو هه‌نگاوه كردارییه‌كان،ئاستی خوێندنه‌وه‌ی خۆی له 284 وشه له خوله‌كێك،به‌رز بكاته‌وه بۆ1200 وشه له یه‌ك خوله‌كدا.
چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویست بۆ خێراكردنی خوێندنه‌وه:
1.پشكنینی چاو بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی.
2.پێوانه‌كردنی خێرایی خوێندنه‌وه‌ت له ئێستادا،تا بزانیت له ئاینده‌دا،خێرایی خوێندنه‌وه‌ت چه‌ند زیاتر بووه.
3.كاركردن بۆ لابردن ونه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و هۆكارو ئامڕازانه‌ی ته‌ركیزو سه‌رنجی خوێندنه‌وه‌ت به‌رش و به‌رت بڵاوده‌كه‌ن،وه‌ك ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆو..هتد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی شوێنی ئارام و گونجاو.
4.زۆرترین سوودمه‌ندبوون و وه‌رگرتن خوێندنه‌وه‌دا،به به‌كارهێنانی ڕێگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی خێرای لاپه‌ڕه‌كان،پێش خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی كتێبه‌كه‌و سه‌رنج و ته‌ركیز خستنه سه‌ر ناونیشانی لاپه‌ڕه‌و بڕگه‌كان.
5.شێوازی خوێندنه‌وه‌ی پارچه پارچه‌و بڕگه بڕگه بگره‌به‌ر.
6.له خۆت بپرسه ئامانجی بابه‌ته‌كه چییه؟له چی ده‌دوێت؟ بۆچی ده‌یخوێنیته‌وه؟
8.وەک دیارییەک ئەم کتێبەی(ایفیلین ود
wood,7,day ,speed,reading,
program.pdf.
بخوێنەرەوە کە دامەزرێنەری قوتابخانەی فێرکردنی خوێندنەوەی خێرایە،لە پەنجاکانی سەدەی ڕابوردوو.