ڕەنگ و سێبەری پشت چاوەكان سیمبوولی جوانیتە

ڕەنگ و سێبەری پشت چاوەكان سیمبوولی جوانیتە

ڕەنگی پشت چاو یان سێبەری چاو ڕەنگە بەرچاو و سەرنجڕاكێشەكانن و لە مۆدە تازەكاندا ئەو ڕەنگانە باو دەبن،وەك: نمرەكانی ڕەنگی زەرد، دوودڵ مەبە لە بەكارهێنانی هەموو نمرەكانی ئەو ڕەنگە، كە لەگەڵ وەرزی هاویندا شیاو وگونجاوە، بۆ دەرچوون و گەشت و سەردانیش بەكاردەهێنرێت، سەرەتا ڕەنگی وەنەوشەیی، كە ڕەنگێكی ناوازەیە بۆ بۆنە و یاد و ئاهەنگەكان دادەنرێت، هەروەها لەگەڵ ڕەنگی جل و ئێكسسوارەكان شیك دەكرێت بەكار بهێنیت. سەوزی تۆخ یان نەرم، بۆ هەموو كاتێك دەگونجێت، دەتوانیت سوود لە جوانیی ئەو ڕەنگە وەربگریت، بە تایبەت لە تۆخی و نەرمییەكەی، كە بەشی ناوەوەی چاو ڕەنگی هێمن دەبێ و لە دەرەوەش تۆختر. شین، ڕەنگێكی سەرنجڕاكێشە، دەتوانیت بۆ دەوام و زانكۆ بەكاری بهێنیت، هەروەها دەكرێت ئەو ڕەنگە بكەیتە ڕەنگی سەرەكیی پشت چاوەكەت، لەگەڵ بەكارهێنانی ئایشادۆ و قەڵەمی چاوی شین، بۆ هەردوولای برژانەگەكانت. ڕەش، ڕەنگی هەموو كاتێكە، دەتوانیت بۆ هەموو شوێن و كاتێك بۆ پشت چاوانت بكەیت، كە ڕەنگێكی قورس و سەرنجڕاكێشە.

Top