تێچووی دروستكردنی ئوتۆمبێلێكی ئاسایی

تێچووی دروستكردنی ئوتۆمبێلێكی ئاسایی

ئەگەر وڵاتی كۆریای باشوور بە نموونە وەربگرین، هەندێ جۆری سەیارە دروست دەكات بە تێچووی 5000 دۆلار واتە 50 وەرەقە، دواتر دەیفرۆشێتەوە بە وڵاتانی عەرەبی بە 7000 دۆلار واتە، 70 وەرەقە، پاشان لەو وڵاتە عەرەبییانە بەهۆی دانانی ڕسومات و گومرگ و بەناوكردن و گۆڕینی خاوەنداریەتی و ژینگەو شەقام، نرخەكەی دەگاتە 20،000 دۆلار واتە دوو دەفتەر، دەبینی وڵاتێكی وەك كۆریای باشوور بۆ هەر سەیارەیەك 20 وەرەقە قازانجیەتی، لە كاتێكدا خۆیان خاوەنی ئەو پیشەسازیەن و لە ڕیزی (12)ن لە كۆی (20) وڵاتی ئابووریی پێشكەوتوو، بەڵام وڵاتانی عەرەبی 13000 دۆلار كە دەكاتە 130وەرەقە دەخاتە سەر هەر سەیارەیەك و ئەم زیادەیە لە گیرفانی هاووڵاتیانی دەردێنێت، لە كاتێكدا نە خاوەنی پیشەسازیەكەن و نەهیچ پێوەی ماندوو بوون، سەرەڕای هەموو ئەو قازانجەی وڵاتانی عەرەبی، كەچی هاووڵاتیانی لە دۆخێكی ئابووریی خراپدان و ڕێژەی هەژاریان زۆرە.

 

Top