سەرۆك وەزیرانێكی سەركەوتو بەسەر ئالنگارییەكاندا

سەرۆك وەزیرانێكی سەركەوتو بەسەر ئالنگارییەكاندا

سەرۆكی بریارە سەختەكان و چوار ساڵی بر لەئالنگاری

ئاشكرایە لەكاتی دەستبەكاربونی بەڕێز مەسرور بارزانی وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، ڕووبەڕووی گەلێك ئاڵنگاری و ئاریشە بووەوە ، بەڵام خۆڕاگرانە توانیی كوردستان لە لێواری مەترسی دوور بخاتەوە، لەكاتێكدا چەند مانگێكی سەرەتایی كابینەكەبوو كەقەیرانی سیاسی عێراق بەرەو نائارامی رۆیشت خۆپیشاندان تەواوی عێراقی گرتەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان بە هەوڵی سەرۆك وەزیرانێكی لێهاتوو بەئارامی مایەوە .
پیلانگێرانی ناوخۆ و دەرەوە
هەر لەسەرەتاوە هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ چاكسازی و سەروەربوونی یاسا و بەدامەزراوەیی كردنی دەوڵەت دەستی پێكرد، هەرچەندە كۆرۆنا و كەرەنتین وایان كرد ماوەیەك دامودەزگاكان وەك پێویست نەیانتوانی ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن ، ئەمە سەڕەرایی جێگیرنەبوونی بەردەوامی نرخی نەوت ، لەلایەكی ترەوە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق دژایەتی كردنی بەردەوامی هەرێمی كوردستان لەلایەن پیلانگێرانی ناوخۆیی و دەرەكی و بەردەوامیی قەیرانی دارایی و كێشەی نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی زۆنی سەوز، ئەمە بێجگە لەوەی بەشێكی زۆر لە لایەنەكانی بەشداربووی حكومەت سەڕەرایی بوونی پۆست و ئیمتیازاتیان لە نێو حكوومەت نەدەچوونە ژێر باری بەرپرسیارێتیی و خۆیان وەك ئۆپوزسیۆن نیشان دەدا ، چەندین وەزیری ئەم كابینەیە، بەتایبەتی تیمی یەكێتی بەبێ بیانو چەندین مانگ دەوامیان نەدەكرد و ئەركی سەرشانیان بەرامبەر میللەت جێبەجێ نەكرد.
كارنامە گشتیەكان
مەسرور بارزانی وەك كاراكتەری سەرەكی و بوێرانە و بەرپرسانە و خۆڕاگرانە توانیی شان بداتە بەر بەرپرسیاریەتییە قورسەكان و بەئەزموونێكی كەم وێنەوە توانیی لە ڕێگەی كەمكردنەوەی خەرجیەكان و هەوڵی نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی، درێژە بە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و دابەشكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هاوڵاتیان بدات .
لەلایەكی ترەوە لە كردنەوەی پرۆژەی گەورەی ستراتیژی و پرۆژەی جۆراوجۆر هەڵمەتی نیشتمانی و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی یارمەتیدانی پرۆژە كشتوكاڵیەكان ، ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو پرۆژە ژێرخانی بواری پەروەردە بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینی .
لەلایەكی ترەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینی و هەڵوەشانەوەی ئەو خانەنشینانەی بە پلەی وەزیر و بریكار و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی، و چاكسازی لەدەرماڵە و چاودیری خاڵەسنوورییەكان کاری سەرەکی و گرنگی ئەم كابینەی بوون.
هەروەها بە هەوڵی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دارشتنەوەی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای هاوبەش رێكخرایەوە، رێزدار مەسرور بارزانی هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور و ڕێككەوتننامەی شنگال خستەگەڕ ئەمە بێجگە لە شەڕی دابینكردن و جێبەجێكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی لەناو یاسای بوجەی عێراقدا.
بەرەنگاربوونەوەی فشارەكان
لەلایەكی ترەوە فشاری سیاسی لەلایەن نەیارانی هەرێمی كوردستان دژی ئەم كابینەیە، رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبوون، لەلایەكەوە دادگای فیدرالی بەبریارەكانی لەلایەكی ترەوە فشارە داراییەكان ئەمە بیجگە لە درۆن و موشەكەی گروپە چەكدارەكان، بەلام لەكۆتایدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر بوێرانە كۆڵی نەدا توانی هەموو ئالنگارییەكان تێپەرێنیت.
لەكۆتایدا گرنگە ئەوە بوترێت باسكردن لەهەنگاوەكان و دەستەكەوتەكانی ئەم كابینەیە لەنووسینَكی وەها سادەدا كورت ناكرێتەوە بەڵكو پێوستی بەتوێژنیەوە هەیە .

Top