بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک شەش کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک کە لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ڕیڤەرساید لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە نزیک فڕۆکەخانەیەکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی ئەو لێدوانەی سەرەوە، ئەم فڕۆکەیە گڕی گرتووە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوەی نیشتمانی و ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل