پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاروان محەمەد سینۆ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك كاروان محەمەد سینۆ،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارهگای بارزانی
25ـی حوزەیرانی 2023