قوتابخانەی ڕەشاد نەجاڕی بنەڕەتی لەسنووری پەروەردەی دەوروبەر کرایەوە

قوتابخانەی ڕەشاد نەجاڕی بنەڕەتی لەسنووری پەروەردەی دەوروبەر کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦-٦-٢٠٢٣ بەچاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز (ئالان حەمە سەعید ساڵح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بەڕیز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر
و بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و جێگری پاریزگاری هەولێر و مامۆستا (لقمام سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و بەرێوەبەری پەروەردەی دەوروبەر و ژمارەیەک لە پیاو ماقوڵان و خەڵکی ناوچەکە , لەمەراسیمێکدا قوتابخانەی (رەشاد نەجاری بنەڕەتی) لەگەڕەکی سەرکارێزان لەسنووری پەروەردەی دەوروبەر کرایەوە .
وەزیری پەروەردە لەوتەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەتی پەروەردە لە ڕیزبەندی قوتابخانە دروستکراوەکان قوتابخانەی ناوبراو ٨١مین قوتابخانەیە کەوا لەماوەیەکی زۆر کورت توانرا بەتەواوەتی کارەکانیان تەواو بکرێت و لەساڵی ئایندەی خوێندن دەرگای خوێندن بەڕووی قوتابیانی خەڵکی ناوچە جیا جیاکان بکریتەوە , ئەوەش سەرمایەکی زۆر بە پرۆسەی خوێندن دەبەخشێت لەڕووی چارەسەری تەواوی کەمی بینای قوتابخانەکان , هەروەها سوپاسی سەرجەم بەخشەرانی کرد کە توانیویانە هاوکار و هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن لەو بوارەدا و پیرۆزبایی لەخەڵکی ناوچەکە کرد و هیوای خواست قوتابخانەکە بەپاک و خاوێنی ڕابگرن بۆ سوودمەند بوونی قوتابیان , شایەنی وتنە قوتابخانەی ناوبراو لە ١٨ پۆلی خوێندن پێکدێت و لەلایەن بنەماڵەی حاجی نەجات یاسین نەجاڕ بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بنیاتنراوە

Top