كلۆنی لە ترسی هاوسەرەكەی كێشی خۆی دابەزاند

كلۆنی لە ترسی هاوسەرەكەی كێشی خۆی دابەزاند

دوای ئەوەی چەند هەفتەیەك لەمەوبەر جۆرج كلۆنی بە یاوەریی هاوسەرەكەی (ئەمەل عەلەمەدین) لە مەراسیمی خەڵاتی شازادە تراست لە لەندەن بەشداریی كرد، رۆژنامەنووسان و چاودێران تێبینی ئەوەیان كرد كە بەشێوەیەكی بەرچاو كێشی دابەزیوە.
ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرای كردووە، ڕەنگە دابەزینی كێشی جۆرج كلۆنی تەمەن ٦٢ ساڵ بەهۆی خووی توندی خواردنی ئەمەل كلۆنی هاوسەری بێت، چونكو بەناوبانگە بە پەیڕەوكردنی ڕێجیمێك كە چێشتی زۆری تێدا نییە، بۆ نموونە بۆ نانی بەیانی هێلكەی كوڵاو، بۆ ژەمی نیوەڕۆ شۆربا و زەڵاتەی نۆك دەخوات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە جۆرج كلۆنی دەڵێت: «هاوڕێكانی نیگەرانن لەوەی كە ئەو بە باشی ئاگاداری خۆی نییە، هەروەها هەست بە فشارێكی زۆر دەكات بۆ ئەوەی كێشی خۆی بپارێزێت و لەگەڵ ئەمەلدا بەردەوام بێت، لەبەرئەوەی زۆر پێكەوە دەردەكەون و جەستەی ماسوولكەی تێدا نییە.»
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد جۆرج كلۆنی و ئەمەل عەلەمەدین ڕێجیمێك پەیڕەو دەكەن بۆ پاراستنی كێشی جەستە، بەو پێیەی ئەمەل كلۆنی سیستمێكی توند پەیڕەو دەكات، جۆرج كلۆنیش ئاواتەخوازە ناسك بێت و هەمان ڕێباز پەیڕەو بكات.
ساڵی ڕابردوو ئەمەل كلۆنی دەستی كرد بە گۆڕانكاریی توند لە هەوڵێكدا بۆ گەنجكردنەوەی ژیانی هاوسەرگیریان، بە گرنگیدانێكی زیاتر بە تەندروستی و وەرزشكردن لەگەڵ ڕاهێنەرێكی كەسی، پێدەچوو جۆرج كلۆنی شوێنپێی ئەو بكەوێت، بەڵام ئەو زۆر ناسك بووەوە.

كلۆنی لە ترسی هاوسەرەكەی كێشی خۆی دابەزاند

ئەمە یەكەمجار نییە جۆرج كلۆنی مشتومڕ لەسەر دابەزاندنی كێشی دروست بكات، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە كاتی ئامادەكردنی فیلمەكەی (The Midnight Sky) تووشی هەوكردنی پەنكریاس بوو، و ناچار بوو پێش وێنەگرتنی فیلمەكە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ بكرێت، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی خێرای كێشی لەشی، و پەیڕەوكردنی رێجیمێكی زۆر توند، جۆرج كلۆنی سەبارەت بە نەخۆشییەكەی گوتی: «پێموایە من بەڕاستی هەوڵم دەدا بە خێرایی كێشم دابەزێنم و، ڕەنگە من ئاگاداری ئەوە نەبووم خۆم زیانم پێدەگات».
جۆرج كلۆنی لە ساڵی ٢٠١٣ پارێزەر ئەمەل عەلەمەدینی ناسی، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ هاوسەرگیریان كرد، هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ پێشوازییان لە دوانە ئەلێكساندەر و ئیلا كرد.

Top