ڕێنی زێلیگەر: بەپەرۆش بووم بگەمە پەنجا ساڵی

ڕێنی زێلیگەر: بەپەرۆش بووم بگەمە پەنجا ساڵی

دوای ئەوەی ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد و بووە باسی میدیاكان، بەتایبەت بەهۆی ڕۆڵی نایابی لە فیلمی (ڕۆژنامەی بریجیت جۆنز) خانمە ئەكتەری ئەمریكی ڕێنی زێلیگەری تەمەن 53 ساڵ، لە لووتكەی ناوبانگەكەیدا بڕیاری دا هۆلیوود بەجێبهێڵێت.
لەم بارەوە دەڵێت: «ئەمڕۆ پێم باشترە لەگەڵ سەگەكەم بەپێ بڕۆم و كاتەكانم وەك هەر ئافرەتێكی ماڵەوە بەسەر بەرم، نەك لەسەر فەرشی سوور لە بەردەم پاپارازیەكاندا بڕۆم».
كاتێك ڕۆژنامەنووسێك چاوی پێی كەوت و ویستی پرسیاری ئەو (ئازارە)ی لێ بكات كە دوای گەیشتن بە تەمەنی ٥٣ ساڵی هەستی پێدەكات، لە وەڵامدا وتی: «چی؟، منزۆر بە پەرۆش بووم كە تەمەنم بوو بە 50 ساڵ، ئەم تەمەنەم خۆشدەویست، وای لێكردم بزانم هیچ ئارەزووی ئەوەم نییە ٢٣ ساڵان بم، كاتێك تەمەنم بوو بە ٥٠ ساڵ هەستم دەكرد وەك سەرەتایەكی تەواو نوێ بەبێ قسەی بێمانا، ئەو خاڵەیە كە دەتوانم واز لە گوێگرتن لەو هەموو دەنگانە بهێنم كە لە سەرتدا بوون و ئەو هەموو چاوەڕوانییەی خەڵك دەیانكرد، وەك ئەوە وایە بڵێیت (بەختێكی باش بۆ ئێوەی گەمژەكان هەمووتان) چونكە دەبوو تا ئەم تەمەنە بژیم، هێز و دەنگم بەدەست هێنا».
هەروەها دەڵێت: «من پێموایە بۆ ئەوەی زیندوو و جوان بیت، دەبێت تەمەنی خۆت قبوڵ بكەیت، ئەگینا بە پەشیمانییەوە دەژیت و چێژ لە ژیانت وەرناگریت، هەموو ئەو ڕیكلامانەی كە دەیبینین پێمان دەڵێن كە پێویست ناكات تەمەنی ڕاستەقینەی خۆمان ببینین ئەگەر ئەو كرێمە بكڕین كە دەیفرۆشن و ئەو جێگیركەر و هەموو جۆرە شتە خراپانەی كە دەیانەوێت پێمانی بفرۆشن، ئایا پێم دەڵێیت كە من گرنگ نیم، ئیتر چونكە ئێستا تەمەنم ٥٣ ساڵە ئایا ئەوە ئەوەیە كە تۆ دەتەوێت؟، جیاوازییەكی گەورە هەیە لە نێوان باشترین بوون و زیندووترین، و بتەوێت كەسێكی تر بیت، بۆ ئەوەی زیندوو و جوان بیت دەبێت تەمەنی خۆت قبوڵ بكەیت ئەگەرنا تۆ بە پەشیمانییەوە دەژیت و ئەوەش بۆ من بە هیچ شێوەیەك جوان نییە.»

Top