ئەمبر هێرد هۆڵیوود بەجێ دەهێڵێت

ئەمبر هێرد هۆڵیوود بەجێ دەهێڵێت

خامە ئەكتەری ئەمریكی ئەمبر هێرد، بڕیاریدا شاری هۆڵیوود كە هەموو شتێك لە دەورووبەری بێزار دەكات، جێی بهێڵێت و بچێت لە ئیسپانیا بە هێمنی ژیان بەسەر بەرێت.
ئەمبر هێرد هەوڵ دەدات ژیانی ئاسایی خۆی بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی بەسەر لەدەستدانی دۆسیەی لەگەڵ هاوسەری پێشووی جۆنی دیپ زاڵ بێت، و ڕایگەیاند كە لە پاڵەوانێتی بەشی دووەمی فیلمی (ئاكوا مان) دوور خراوەتەوە، كە تێیدا ڕۆڵی پاڵەوانی گێڕا لە بەشی یەكەمی بەرامبەر جەیسۆن مۆمۆا.
ئەمبر هێرد لەم دواییانەدا ماڵەكەی لە كالیفۆرنیا فرۆشت، بە دوو ئەوەندەی ئەو بڕە پارەیەی كە كڕیبووی، بڕیاریدا بڕوات بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر پەروەردەكردنی كچەكەی بێت بە شێوەیەكی درووست، دوور لە ڕووناكی و ناوبانگ، كە یارمەتیدەر بوو بۆ فێربوونی زمانی ئیسپانی، وەك ئینگلیزی بە شێوەیەكی ڕوان، بۆیە ئەو لەوێ دڵخۆشە.
سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ هۆڵیوود، هەندێك لە ڕاپۆرتە بیانییەكان پشتڕاستیان كردەوە، كە ئەگەری گەڕانەوەی دووبارە بۆ نواندن بەندە بەوەوە كە ئایا پڕۆژەیەكی هونەری هەیە كە لەگەڵیدا بگونجێت یان نا. جێگای سەرنجە دەركەوتنی ئەمبر هێرد لە ڕیكلامی بەشی نوێی فیلمی فانتازیا «Aquaman 2» مشتومڕێكی زۆری لێ كەوتەوە، و هەندێك لە ڕۆژنامە ناسراوەكان پشتڕاستیان كردەوە كە دەركەوتنی هێرد لە ترەیلەری فیلمە نوێیەكەی «Aquaman 2» كە تا ئێستا بە فەرمی نمایش نەكراوە، بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە بینەران بایكۆتی فیلمەكە بكەن.

Top