سكاینەرێك بۆ سكانكردنی سروشت و دەوروبەر

سكاینەرێك بۆ سكانكردنی سروشت و دەوروبەر

 

 سكاینەر ئەو ئامێرەیە كە داتاكانی سەر كاغەز دەكاتە داتای دیجیتالی، لە وێنە و دەقەكانەوە سكان هەڵدەگرێت. سكانێكی تایبەتی هەیە لە دەوروبەر و بینا و ژینگە و هەموو شوێنێك سكان هەڵدەگرێتەوە. بۆ نموونە نیازت هەیە ژوورەكانی بینایەك بە هەموو وردەكارییەكانیەوە و بەهەموو كەلێن و قوژبنەكانیەوە لەسەر خوارەوە تا بن میچ سكان بكەی، بەهۆی سكاینەری لەیزەری  فیلمی بە شێوەی سێ رەهەندی فیلمی لێ هەڵدەگیرێتەوە.

سكاینەری جۆری Leica BLK2GO یەكێكە لەو جۆرە سكاینەرانە. بچووكە و بە دەست هەڵدەگیردرێت كێشی ناگاتە كیلۆیەك. كامێرایەكی لەسەرە بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لەسەرەوە و سێ كامێراش بۆ لایەكانی دەوروبەر. فیلمەكان بەبێ كەلێن و درز تێكەڵ بەیەك دەكات هەست بەوە ناكرێ كە لێكدراون یا دوو فیلمی لێك جیان. شەحن دەبێتەوە و هەتا 45 خولەك بێ بڕانەوە سكان كردن شەحنی دانابەزێت.

Top