دوو ئامێر لـە پاڵ یەكدا

دوو ئامێر لـە پاڵ یەكدا

لە سەردەمی زیرەكی دەستكرد و جیهانی دیجیتالی نوێ، جار هەیە یەك ئامێر چەندین ئەرك ئەنجام دەدات و هەروەها چەندین ئامێریش لە پاڵیەكدان، بۆ نموونە تەبلێت- لاپتۆپ، تەبلێت- مۆبایل و زۆر ئامێری دیكەش..

كاتژمێری زیرەكی هواوی جۆری WATCH BUDS دوو ئامێرن لە پاڵ یەكدا. هیدفۆنێكی بەهێز، كاتژمێرێكی زیرەك! لەسەرەتادا هیچ هیدفۆنێك نابیندرێت، بەڵام كاتێك ڕووپۆش واتە بەشی سەرەوەی كاتژمێرەكە بە ئارامی پاڵپێوەدەنێ سەرەكە كە موگناتیسە دەكرێتەوە و لە ژێرەوە دوو هیدفۆنی تایبەت دەردەكەون. شاشەكەی لەمسییە و بەشێوەیەكی 3D دەبیندرێت. هیدفۆنەكەی ژێرەوەی كێشی زۆر كەمە، تەنیا 4 گرامە و لەگەڵ هەر جۆرە مۆبایلێك و ئامێرێكی دیكە دەگونجێت. بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە هەموو دەنگە دەنگ و ژاوەژاوی زیادی لادەبات.

كاتژمێرەكەش دژە ژەنگە لە پوڵا دروستكراوە، باندەكەی قایشە. وەك هەموو كاتژمێرێكی زیرەك هەموو تایبەتمەندییەكانی تایبەت بە وەرزش و تەندروستی رێك و لەش جوانی تێدایە. هەروەها رێژەی ئوكسجین و لێدانی دڵ و چاودێری خەوی تێدایە.

 

Top