كۆمپیوتەرێكی پێڵاو

كۆمپیوتەرێكی پێڵاو

 كە ئەم وێنەیە دەبینن، پێتان وایە ئەوە پێڵاوێكی وەرزشییە. لە ڕاستیدا ئەوە كەیسی كۆمپیوتەرێكە وەك هەموو كۆمپیوتەرەكانی دیكە. دیزاین و شێوازی وەك پێڵاوێكی سپۆرت دروستكراوە. زۆربەی رەنگەكانیشی هەن. ئەو كۆمپیوتەرە پێڵاوەكە بە جۆری JMDF Sneaker خەڵاتی باشترین دیزاینی كۆمپیوتەری لە ساڵی 2020دا وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا نەكەوتبۆ بازاڕەوە، لەم ساڵدا دوای ئەوەی لەلایەن ئۆگرانی كۆمپیوتەری دیسكتۆپ پێشوازییەكی گەرمی لێكرا بە چڕی بەرهەم هات. مەزڵبۆردەكەی واتە بۆردی سەرەكی هی كۆمپانیای Asusە، یەكەی لێكدانەویە هی كۆمپانیای ئەنتەل و لە جۆری core i5ە. رامەكەی 16 گیگابایتە و هاردەكەی 240 گیگابایتە و لە جۆری SSDیە. هەر چوار دەوری پێڵاوە كۆمپیوتەرەكە بە گلۆپی ڕەنگاوڕەنگ ڕازاوەتەوە.

Top