كۆمپیوتەرێكی بچووك و بەهێز
سەردەمی كۆمپیوتەرە گەورە و قەبەكان بەسەرچووە، ئێستا سەردەمی بەهێزی و قەبارە بچووكی ئامێرەكانە. كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكان كە شوێنێكی زۆریان دەگرت و دەنگە دەنگێكی زۆریان هەبوو باوی نەماوە. كۆمپیوتەری جۆری KAMRUI AMR5 یەكێكە لە كۆمپیوتەرە بچووكەكان و بە توانا و تایبەتمەندییەكی بەهێزەوە.
كۆمپیوتەری ناوبراو 8 ناوەكییە، خێراییەكەی 4.3 گێگاهێرتزە. وزەیەكی زۆر كەمی پێویستە بۆ كار پێكردن. ڕامەكەی 16 گیگابایتە، هاردەكەی 256 گیگابایتە، بەڵام پشتیوانی لە SSD دوو ترابایتی دەكات. هەموو ئەو كەلێن و پۆرتانەی كە پێویستن لە كۆمپیوتەرێكی مەزندا لەو كۆمپیوتەرە بچووكەدا هەن. بۆ كاری گرافیك و سەیركردنی فیلم و كاری ئیداری گونجاوە. خێراترین سیستەمی ئینتەرنێت و پەیوەندی هەیە واتە وای-فای 6 و بلوتوسی 5 و هەروەها كێبڵی خێرای گواستنەوەی داتاكان.