ئامێرێك بۆ دووركەوتنەوە لە مۆبایل

ئەم ئامێرەی دەبینن كە زیاتر شێوەكەی وەك ئامێری ڕیش تاشین دەچێت، یاریدەدەری مۆبایلە. ناوی ئامێرەكە The Wand Company Star Trek Communicatorیە. ناوێكی دوورودرێژ و ئەركێكی كەم! ئەو ئامێرە زیاتر بۆ گەڕانەوەیە بۆ نۆستالیژیا و ڕابردوو. بۆ وەڵامدانەوەو پەیوەندییە.
ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل جا هەر سیستەمێك بێت پەیوەند دەدرێت، بۆ پەیوەندی گرتن و وەڵامدانەوە هیچ شاشەیەك و دوگمەیەكی نییە. تەنیا لە ڕێگای دەنگەوەیە، بەكارهێنەر فەرمانی پێدەكات ژمارەی فڵانەكەسم بۆ بگرە، یا ئامێرەكە بەدەنگ ڕادەگەیەنێ كە فڵانە كەس پەیوەندیت پێوە دەكات. لە ڕێگای سێری و گوگل ئاسیسێنتەوە هەر داواكارییەكی كە مەبەستە لێیبكەی. ئامێرەكە بۆ ئەوە بەرهەم هاتووە كە مرۆ لە مۆبایل دوور بكەوێتەوەو زۆربەی كاتەكانی ژیانی بە مۆبایل بە فیڕۆ نەدات و هەمان نوستالۆژیای مۆبایلە سەرەتاییەكانی هەیە.