دۆزەرەوەی كامێرا سیخوڕییەكان

دۆزەرەوەی كامێرا سیخوڕییەكان

 كامێرای سیخوڕی جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ كامێرای چاودێری، كامێرای سیخوڕی ئەو كامێرا وردیلانەن كە بەمەبەستی سیخوڕی و دزەكردن لە شوێنی تایبەت دەشاردرێنەوە، ئەوانە زۆر بچووكن، لە شوێنەكانی وەك پلاكی كارەبا، تابلۆی دیوار، پانكەی میچ، كاتژمێری دیواری و هەر شوێنێك بە گونجاوی بزانن تێیدا دەشارنەوە. تەكنەلۆژیای نوێ ئامێری دۆزینەوەی ئەو كامێرا سیخوڕیانەشی بەرهەمهێناوە. ئامێرەكانیش جۆراوجۆر و گەلێكن. یەكێك لەو ئامێرانە RF Jepwco G8 Elite  كە 12 هەستیاری هەیەو كامێرا سیخوڕییەكان لە هەر شوێنێك بن دەیاندۆزێتەوە. نە تەنیا كامێرا سیخوڕییەكان بەڵكو ئامێرەكانی قسەتۆماركەریش دەدۆزێتەوە. هەروەها ئەو ئامێرانەش دەدۆزێتەوە كە بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێن بەكاردێن واتە GPS كە بۆ دۆزینەوەی شوێن و دەستنیشانكردنی كەسەكان بەكار دێن.  كێشی ئامێرەكە تەنیا 25 گرامە و ستایل و شێوەكەی وەك قەڵەمێك وایە.

Top