ماڵپەڕێكی ژیری دەستكرد وتارت بۆ دەنووسێ
ژیری دەستكرد ئیدی هەموو سنوور و كەوشەنێك دەبڕێ، ئەوەندەی مەترسی هەیە بۆ سەر كۆمەڵگا نیو هێندە سوودی نابێت. نووسینی وتار و لێكۆڵینەوە زانستییەكان پێویستیان بە خۆماندووكردن و بەدواداچوون نابێت. بۆ نموونە ماڵپەڕی www.copy.ai و هاوشێوەكانی.
لەم ماڵپەڕەدا بۆی دەنووسی لە چ بوارێكدا باس و لێكۆڵینەوەت بۆ بنووسێ، لەو بوارەدا بە وردی بۆت دەنووسێت و تەنانەت دەتوانی پێی بڵێ چەند دێڕ و ڕستە بێت. بەڵام ئێستاكە هەر بە زمانی ئینگلیزییە. هەرچەندە وتارەكان و باسەكان هەندێك دەستكاری و پێداچوونەوەی دەوێت، بەڵام بەو جۆرە نییە. لە پێنج رۆژی یەكەمدا بەخۆڕاییە و دواتر دەبێ مانگانە تێچوویەك بدەی.