پرۆگرامێكی زیرەكی دەستكرد گیانێكی نوێ بۆ وێنەكانتان

 پرۆگرامێكی زیرەكی دەستكرد گیانێكی نوێ بۆ وێنەكانتان

 داهێنانی كۆمپیوتەر، مرۆڤی بەرەو تەمبەڵی زەینی برد، چونكە مرۆ بۆ هیچ شتێك خۆی زەخت بۆ مێشكی خۆی ناهێنێ و بە یارمەتی كۆمپیوتەر بەدەستی دێنێ. مۆبایل هێندەی دیكەش مرۆڤی بەرەو حەسانەوە برد. جا لەم سەردەمەدا زەینی دەستكردیشی هاتە سەر.

یەكێك لە پڕۆگرامەكانی زەینی دەستكردی تایبەت بەوێنە، پڕۆگرامی Lensa AI كە بەهۆیەوە تەواوی وێنەیەك بگۆڕی. وەك رەنگی قژ، پێست، ددان، جلوبەرگ...تاد. لە هەمووی گرنگتر دانانی ئاڤاتاری فەنتازیا لە وێنەكەدا. تایبەتمەندییەكی دیكە لەو پڕۆگرامەدا هەیە بەناوی Beat Sync بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە دەتوانی ڤیدیۆیەك لەخۆت دابنێی و پاشان، مۆسیقیەك بە ویستی خۆت. ئەوكات مۆسیقایەكە بە پێی ڤیدیۆیەكە ریتم دەبەخشێت، بۆ نموونە ئەگەر جوڵەی زۆری تێدابێ، مۆسیقاكە خێرادەبێ و پێچەوانەش. هەروەها دەتوانی وێنەكانتان بەهۆی ژیری دەستكردەو گۆڕانی تێدا پێكبێنی و بە دەق بۆی بنووسی چ گۆڕانكارییەك لە وێنەكەدا پێكبێنێ.

Top