کۆمپانیای سامسۆنگ ئاهەنگێکی تایبەت سازدەکات
بە بۆنەی خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی چەماوەی گالاکسی Z لە شاری هەولێر
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەراسیمێکی تایبەتی لە Palacio Hall لە هەولێر سازکرد بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی گالاکسی Z چەماوە، کە هاوکاتە لەگەڵ چالاکییە جیهانییەکەی پاریس، Galaxy Unpacked 2024. ئامادەبووانی ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمەڵێک لە کاریگەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان , و دروستکەرانی ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی، جگە لە ژمارەیەک پیشەیی میدیا، نوێنەرانی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکان، و کەسایەتییە بەرزەکان.
ساڵانە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەز دەکات ئاهەنگی ناوخۆیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگی جیهانی Galaxy Unpacked کە لەلایەن کۆمپانیای کۆری سامسۆنگەوە بەڕێوەدەچێت، لەسەر بنەمای پابەندبوونی هەمیشەیی سامسۆنگ و بەردەوامی گرنگیدان بە بازاڕی عێراق، و بەردەوامییەکەی هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانی لە عێراق بە دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و وەشانی بەرهەم کە پێداویستیەکانیان دابین بکات و ئارەزووەکانیان بگرێتەوە.
لە وردەکارییەکانی مەراسیمەکەدا، سامسۆنگ دیارترین ئامێرە مۆدێرنەکانی خۆی و تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی خۆی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە زنجیرەی نوێی گالاکسی Z کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، لەنێویاندا مۆبایلی گالاکسی Z Fold6 و مۆبایلی گالاکسی Z Flip6، جگە لە کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی Watch7 وهەروەها هێدفۆنە نایابەکانی گالاکسی Buds3 و Buds3 Pro سامسۆنگ ڕێگەی بە خەڵک دا خۆیان ئەزموونی هەموو ئامێرەکان بکەن بۆ ئەوەی چێژ لە دۆزینەوەی تایبەتمەندی و نوێکارییە نوێیەکان وەربگرن.
لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک وتار پێشکەشکرا کە لەلایەن نوێنەرانی دەستەی کارگێڕی سامسۆنگەوە پێشکەشکرا، دیارترینیان وتاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چۆڵ وۆنگ یۆن بوو، کە تیایدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان وەرگێڕانێکی ڕاستەقینەی ئەو هەوڵە گەورەیەی کە سامسۆنگ لە بازاڕی عێراقدا دەیخاتە ڕوو بۆ دڵنیابوون لەوەی بازاڕی عێراق هاوسەنگ بێت لەگەڵ بازاڕە جیهانییەکان، هەروەها دابینکردنی هەموو خواست و پێداویستییەکانی کڕیارانی سامسۆنگ”.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز موعەتز ئەلئەقراباوی، بەرپرسی یەکەی مۆبایلە خانەییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی Z کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، یەکگرتووترین زنجیرەی مۆبایلەکانی سامسۆنگە تا ئێستا، بەو پێیەی تایبەتمەندە بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر کە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە پشتگیری دەکرێت، هەروەها ئەزموونی نموونەیی مۆبایل ئازاد دەکات کە ئاسۆی نوێی بەرهەمهێنان، داهێنانی بێ سنوور و پەیوەندی بێ بەربەست دابین دەکات".
سامسۆنگ بانگهێشتی کڕیارەکانی لە عێراق کرد بۆ ئەوەی داواکاری پێشوەختەی ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی گالاکسی Z لە ڕێگەی فرۆشگای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ لە عێراق بکەن.