پێنووسی سیحری بۆ قوتابیان و رۆژنامەنووسان

پێنووسی سیحری بۆ قوتابیان و رۆژنامەنووسان

پێنووسی سیحری Lives قەڵەمێكی دیجیتالییە، ئەوەی بەو قەڵەمە بینووسی یا بیكێشیەوە ڕاستەوخۆ بۆ مۆبایل و كۆمپیوتەر دەگوازرێتەوە. نە تەنیا ئەوە بەڵكو ئەوەی بە قەڵەمەكە دەنووسرێت دەكرێت بە نووسێنكی دیجیتالی و دەكرێت بە هەموو جۆرێك دەستكاری بكەی. بەكارهێنەری پێنووسەكە پێویست ناكات جارێكی دیكە تایبی بكاتەوە، بەڵكو هەركاتێك بۆ مۆبایل یا كۆمپیوتەر بەڕێ بكات ئەوە دەبێتە دەقێكی دیجیتالی! لەوەش گرنگتر گشت دەنگێك تۆمار دەكات و هەر ئەو دەنگەش دەكاتەوە دەق و پێویست ناكات جارێكی دیكە بینووسرێتەوە. ڕۆژنامەنووسێك كاتێك دیمانەیەك لەگەڵ كەسێك دەكات، قەڵەمەكە دەنگەكە تۆمار دەكات و دەیكاتەوە بە دەق. یا كاتێك خوێندكارێك لە پۆل گوێ لە مامۆستا دەگرێ و قسەكانی مامۆستا تۆمار دەكرێن و دەبنەوە بە دەق.

پێنووسە سیحرییەكە 28 زمان دەناسێت و لەداهاتوودا ڕەنگە زمانی دیكەشی پێوە زیاد ببێت. نە تەنیا دەق بەڵكو دەكرێ وێنەشی پێ بكێشرێتەوەو وێنەكە ڕاستەوخۆ لەسەر تەبلێت و مۆبایل نیشان بدرێن.

Top