سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات
![سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230520140138_original_4.jpg )
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق – ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست یه‌زدانی مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز پازێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده بهڕێزهكهيانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.