لە یادی جەژنی پەرستاران

لە یادی جەژنی پەرستاران

هەموو ساڵێک لە ۱۲ی ئایار دا لە ساڵیادی لەدایکبوونی فلۆڕێنس ناینتجڵ ، ژنە پەرستاری بوێر و دڵسۆز و داهێنەری پەرستاری هاوچەرخ، لە سەرانسەری جیهان ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەرز ڕادەگیرێت .
لەو ڕۆژە چاڵاکی جۆراوجۆری سوپاسگوزاری و پێزانین و دەرڕینی هاوسۆزی و پاڵپشتی ئەنجامدەدرێت
لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵی لە ڕۆڵ و کارەکەی بکات و ئێمە ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین کە پەرستار فریشتەی بەزەییە کە چاودێری ئاسوودەیی نەخۆشەکە دەکات دوای ئەوەی پزیشکەکان دەڕۆن بۆ ماڵەکانیان و تەنها ئەو پزیشکەی کە لەسەر ئەرکە و پەرستارەکە ئەو کەسەیە کە ڕاستەوخۆ و بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ نەخۆشەکان دەمێنێتەوە و فەرمان و ڕێنماییەکانی پزیشکەکان جێبەجێ دەکات و گرنگی بەنە خۆش دەدات بۆ ئەوەی ئاسوودە بێت
دەزگا حکومی و ناحکومیەکان و بەشێکی هاوڵاتیان وەک پێزانین بۆ ڕۆڵی گرنگ و هەستیاری پەرستارانن لەخزمەتگوزاری تەندروستی ، سوپاس و پاڵپشتی دەردەبڕن بۆ پەرستاران حکومەتی هەرێمیش کەمتەر خەم نەبووە لەڕووی گرنگی دان بە بواری پەرستیاری
. دەرفەتی زیاتر ڕەخساوە لەبەردەم پەرستاران بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاتڕ و دەرچوانی کولیژی پەرستاری و مامانی و تەکنیکیەکان ڕوو لەزیادبوونن
بەبێ هەبوونی پەرستاری کارامە و لێهاتوو خزمەتگوزاری
تەندروستی هاوچەرخ فەراهەم نابێت.
لەسەردەمی پەتای کۆڤید-19 گرنگی دڵنیابوونەوە لەوەی کە هێزی کاری تەندروستی پێویست هەیە بۆ بنیاتنانی سیستەمی تەندروستی خۆڕاگر. هەوڵدان بۆ لەناو بردنی ئەم پەتایە کە هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو بۆیە پێویستە ئێمە چارەسەری کەمی هێزی کاری تەندروستی بکەین، بەتایبەتی پەرستاران و مامانەکان لە ناوچەکەمان، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە ببینەوە.

 

نجم الدین محمد قەراجی

 

Top