ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت

ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت

 

ساڵانە جیلێك تەمەنی یاسایی 18ساڵیی خۆیان تەواو دەكەن و دوای ئەوە ڕێپێدراو دەبن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا وەك دەنگدەر بەشداری بكەن، یەكەم دەنگدانیشیان جۆرێك لە بەرچاوكراوەیی و بەرپرسیاریەتییان بۆ دروست دەكات، بەوەی كە وەك تاك كاریگەری لەسەر چارەنووسی وڵاتەكەی و شێوەی ئیدارەدانی نیشتمانەكەی هەیە. دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، دەركەوت زۆرینەی خەڵكی كوردسـتان پشـتگیری لە حكومەتێكی بەهێز و سەقـامگیر دەكەن، گەنجانی كوردستان لە ئێستادا كە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ڕێژەی كورسییەكانی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەدەست هێناوە، دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن و جەختیش لەوە دەكەنەوە كە حكومەتێكی بەهێز و سەقـامگیر تەنیا لەسەر دەستی سەركـردایەتی و پێشڕەویی پارتی دیموكراتی كوردستان دروست دەبێت، ئەوەش هیوایەكی گەورەیان پێ دەبەخشێت. بەشداربووانی ئەم ڕاپۆرتەی گوڵان ڕا و سەرنجی خۆیان لەو بارەیەوە دەخەنە ڕوو.

 

 

ئاراز لەتیف كاكەیی قوتابی زانكۆیە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە گرنگیدان بە ئازادی و مافەكانی مرۆڤ، یەكێك بووە لە سەرەكیترین ئامانجەكانی پارتی كە توانیویەتی متمانەی گەنجانی پێ بەدەست بهێنێت، لەمبارەیەوە دەڵێت: «لە مێژووی خەباتی گەلی كورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزێكی سەرەكی و كاریگەر ڕۆڵی گرنگی گێڕاوە لە بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكانی گەلی كورددا، ئەم پارتە لە ماوەی دەیەكانی ڕابردوودا توانیویەتی سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت لە بوارە جیاوازەكانی ژیانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیدا، ئەم سەركەوتنانە كاریگەرییەكی گەورەیان هەبووە لەسەر بەخشینی هیوا بە گەنجانی كوردستان بۆ داهاتوویەكی گەشتر.

پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموكراتییەكان دامەزراوە و بەردەوام كاری كردووە بۆ بەهێزكردنی ئەم بنەمایانە، گرنگیدان بە ئازادی و مافەكانی مرۆڤ، یەكێك بووە لە سەرەكیترین ئامانجەكانی پارتی كە توانیویەتی متمانەی گەنجانی پێ بەدەست بهێنێت، لە سایەی ئەم سیاسەتەدا، گەنجان هەست بە بوونی دەرفەتی زیاتر دەكەن بۆ بەشداریكردن لە بڕیاردان و دروستكردنی داهاتووی خۆیان.

گەشەپێدانی ئابووری یەكێكیتر بووە لە دەستكەوتە گرنگەكانی پارتی، لە ڕێگەی ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆییەوە پارتی توانیویەتی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز دروست بكات، كە بووەتە هۆی دروستبوونی هەلی كاری زۆر بۆ گەنجان، ئەم گەشەكردنە ئابوورییە وای كردووە گەنجان بتوانن داهاتوویەكی باشتر بۆ خۆیان دروست بكەن و خەونەكانیان بەدی بهێنن، هەروەها پەروەردە و فێركردن بەشێكی گرنگی سیاسەتەكانی پارتی پێك دەهێنێت، لە ڕێگەی دامەزراندنی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەروەها پشتیوانیكردن لە خوێندنی باڵا، دەرفەتی باش بۆ گەنجان ڕەخساوە تاكو تواناكانیان پەرە پێ بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیدان بە بواری زانست و تەكنەلۆژیا، یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن خۆیان بۆ داهاتوو ئامادە بكەن و ببنە بەشێك لە پێشكەوتنەكانی جیهان، سەرەڕای سەركەوتنەكان، پارتی ددان بە بوونی هەندێك كێشە و ئاستەنگدا دەنێت و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدات، كێشەی بێكاری و نیشتەجێبوون دوو كێشەی سەرەكین كە ڕووبەڕووی گەنجان دەبنەوە، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە، پارتی چەندین بەرنامەی داناوە وەك پشتیوانیكردن لە پرۆژە بچووكەكان، دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و پێدانی قەرزی درێژخایەن بە گەنجان.

كرانەوە بە ڕووی جیهان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، یەكێكیتر بووە لە سیاسەتە سەركەوتووەكانی پارتی كە دەرفەتی نوێی بۆ گەنجان ڕەخساندووە، لە ڕێگەی ئەم سیاسەتەوە گەنجان دەتوانن سوود لە ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتوو وەربگرن و بەشداری لە چالاكییە نێودەوڵەتییەكاندا بكەن، هەروەها دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ گەنجان ڕەخساوە، كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی، بەرنامەكانی داهاتووی پارتی جەخت لەسەر زیاتر بەهێزكردنی ڕۆڵی گەنجان دەكەنەوە، گرنگیدان بە داهێنان و نوێگەری، پشتیوانیكردن لە پرۆژە داهێنەرانەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێركردن بەشێكن لەو بەرنامانەی كە دەبنە هۆی زیاتر بەهێزكردنی هیوای گەنجان بۆ داهاتوو، سەقامگیریی سیاسی و پێشكەوتنی ئابووری كە لە سایەی سیاسەتەكانی پارتیدا بەدەست هاتوون، بوونەتە هۆی دروستبوونی كەشێكی گونجاو بۆ گەشەكردن و پێشكەوتنی گەنجان، ئەم دۆخە وای كردووە گەنجان بتوانن بە دڵنیاییەوە پلان بۆ داهاتووی خۆیان دابنێن و هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی خەونەكانیان بنێن».

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ، چالاكی كۆمەڵی مەدەنی بەمجۆرە دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت: «سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بێگۆمان نەك هەر هیوا بە گەنجانی هەرێمی كوردستان دەبەخشێت، بەڵكو هیوا بە زوربەی هەرە زۆری چین و توێژەكان دەبەخشێت، هەر بۆیەش لە هەموو پڕۆسەكانی دەنگداندا پێشەنگ بووە و بە جیاوازییەكی زۆرەوە، لە پێش گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستاندایە.

گەنجان بە هۆی ئەوەی گرنگترین توێژی كۆمەڵگە پێك دەهێنن و بە داینەمۆی هەر وڵاتێك دادەنرێن، پارتیمان بایەخێكی زوریان پێ دەدات و لە ڕیزبەندی یەكەمی ستراتیژییەت و بەرنامەی ئەم حزبەدا دێن، چونكە ئەوە گەنجانن كە دەتوانن بۆ بەرەوپێشەوەبردنی وڵات لە ڕووی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ئەمنی و ...هتد ڕۆلێكی بەهێز و گەورە ببینن.

بۆیە بە سەركەوتنی پارتیمان لە هەڵبژاردنی ئەم جارەشدا، دەتوانم بڵێم وەك حزبی پێشەنگ و حوكمڕان ڕۆڵی گەنجان فەراموش ناكات و، هەموو چەشنە دەرفەتێكیان بۆ دەرەخسێنێت لەپێناو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزدا، هیوایان بۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بە ئومێدەوە سەیری ئایندەی وڵاتەكەیان بكەن، گەر بێتو لە درووشمی پارتی دیموكراتی كوردستان ورد ببینەوە «ئارامی، ئاوەدانی، پێكەوەیی، خوڕاگری» بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە پڕاكتیزكردنیان لە ئەرزی واقیعدا دەكەوێتە سەرشانی گەنجانمان بە پلەی یەكەم، وەك چۆن ئەركی قورسی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستانیش بە درێژایی قۆناغەكان لەسەر شانیان بووە».

هەڵبەست ساڵح شێروانی ڕاگەیاندنكارە و لەو بارەوە دەڵێت: هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە، پارتی و گەنج هەمیشە دووانەیەكی لێك دانەبڕاو بوون و لە هەموو قۆناغێكی سەختی سیاسی و سەربازیدا پێكەوە بوون، هەتا ئیستا كە دەبینین پارتی بووەتە هیوای گەنجان و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان، هەمووشمان ئەو ڕاستییە دەزانین كە پارتی بەردەوام لە نوێبوونەوە و پێشكەوتندایە و خۆی لەگەڵ هەموو قۆناغێكدا گونجاندووە و دەگونجێنێ، ئەوەش نیشانەی خۆنوێكردنەوە و سەردەمیبوونە.

هەنگاو و دەستكەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی پارتی، كە دەستكەوتی هەموو كوردستانە، هیوای ئایندەیەكی گەشی گەنجانە، لە هەموو قۆناغێكی سیاسی و سەربازی و حكوومڕانیدا پارتی پشتی بە گەنجان بەستووە و لەسەر ئەو بنەمایە گەنجانی كوردستانیش هیوایەكی زۆریان بە پارتی هەیە كە ببێتە بەدیهێنەری ئاواتەكانیان، هەرواش دەبێت، چونكە پارتی تاكە حزبە سەدان هەزار گەنج لە دەوری كۆ بوونەتەوە و هیوایان لەسەر هەڵچنیوە.

پارتی لە سەرەتای دروستبوونییەوە بایەخێكی تایبەتیی بە گەنجان داوە، مێژوو شاهێدە كە دەیان گەنج لە سەركردایەتیی پارتیدایە، وەك چۆن لە كابینەی نۆیەمدا دەرفەت و متمانەیەكی باش بە گەنجان درا كە خزمەت بكەن، دڵنیام ئەو دەرفەت و متمانەیەش لە كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا زیاتر دەبێت، كەواتە لیستی 190ی پارتی هیوابەخشە بۆ گەنجان و بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی گەشتر.

ڕێزان محەمەد ڕاگەیاندنكارە و سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «ئەم سەركەوتنە ئەنجامێكی باش بوو بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگدانی خەڵك بە پارتی و متمانەبەخشین بەو حزبەش لەبەر هەلوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی پارتی بووە كە لە هەموو خەبات و تێكۆشانی رابردوو و ئێستایدا و لە سایەیدا كوردستانێكی بەهێز و سەقامگیر دروست دەبێت.

ئەو سەركەوتنە ئومێد و هیوایە بۆ هەموو گەنجێك و متمانەیە بۆ كوردستانێكی بەهێز، ئەو سەركەوتنە گەورەیە لە ڕابەری گەلی كورد پیرۆزە، لە ڕیفراندۆمچییەكان پیرۆزە، لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆزە، لە بكەرانی داستانی پردێ و سحێلان پیرۆز بێت، لە تەواوی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت. ئەم سەركەوتنە مەزنە بەرهەمی متمانە و ئیرادەی گەلە بەوەی كە هیچ خیانەت و هیچ هێزێك توانای شكاندنی پارتی نییە، چونكە پارتی خۆی بۆ بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی تەرخان كردووە و قوربانی زۆریشی بۆ داوە».

ڕێباز جۆڵا چالاكی مەدەنییە و بەمجۆرە ڕای خۆی دەردەبڕێت: «دوابەدوای سەركەوتنی پارتیمان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان، گەنجانی كوردستان بە هیوا و ئومێدەوە دەڕواننە داهاتوو، چونكە دڵنیان لە ستراتیژی پارتی، وەك ئاشكرایە پارتی دیموكراتی كوردستان لەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی كوردستان بە ١٩٠ كاندید لە هەر چواربازنەكە بەشدار بوو، كە شایەنی باسە زۆرینەی كاندیدەكانی لە توێژی گەنجان بوون، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە پارتی سەرەڕای ڕێزگرتن لە خەبات و ماندووبونی كادیرە بەئەزموونەكان، ئێستا گرنگییەكی زۆر بە توێژی گەنجان دەدات، ئەوەی پێویستە لێرە باس بكرێت ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتایی دروستبوون و دەستكردنی بە خەباتی حزبیی خۆی، لەسەر داوای جەنابی بارزانی نەمر ڕێكخراوی «یەكێتی لاوان و قوتابیانی كوردستان» دامەزرا، كە ئێستا بە دوو ڕێكخراوی جیا و یەك ستراتیژ خزمەت بە گەنج و لاوانی كوردستان دەكەن، هەر بۆیە گەنجان و لاوانی كوردستان بە دەنگەكانیان پارتییان وەك هێزی یەكەمی كوردستان هێشتەوە، چونكە ئاشكرایە كە كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی ڕێزدار «مەسرور بارزانی» بە پرۆژەكانی خزمەتێكی زۆری بە گەنجانی كوردستان كرد، كە دیارترینیان پرۆژەی «گەشانەوە» یە كە لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە گەنجان دەتوانن بە ئاسانترین شێوە سوودمەندی دارایین و بزنسێكی پێ دابمەزرێنن، جێگەی خۆشحاڵییە كە پارتی لە بەرنامە و ستراتیژی بۆ كابینەی دەیەم، گرینگیی زۆر بە توێژی گەنج دەدات، ئەوەش جارێكیتر هیوای بۆ گەنجانی كوردستان گەڕاندووەتەوە...

سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان هیوا بە گەنجان دەبەخشێت».

دهۆك بەڕۆژی، چالاكی مەدەنییەوە لەم ڕووەوە دەڵێت: «وەكو كچێكی گەنج بۆ بەدەستهێنانی ئەو ڕێژە زۆرەی دەنگەكان، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەموو كوردستانیان دەكەم، لیستی پارتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كار بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێك بەرنامەی هەمەلایەن دەكات، مایەی دڵخۆشییە پارتی هەمیشە كاری جددیی بۆ گەنجان كردووە، لە ڕووی سیاسی، ئابووری، پەروەردە و خوێندن و ڕیفۆرمی گشتی، مایەی دڵخۆشییە كار لەسەر خاڵی وردودرشتی خواست و داخوازیی گەلەكەی دەكات، پارتێكی هێندە بەهێز كە زۆرینەی دەنگەكانی خەڵكی بەدەست هێناوە، لە سایەیدا كوردستانێكی بەهێز و سەقامگیر دروست دەبێت، پارتی خاوەنی ڕیفراندۆم و پڕۆژەی سەربەخۆییە، سەرەڕای ئەو خیانەتەی لە ڕابردوودا لە كورد و لە پارتی كرا، دەنگی زیاتر بوو، گەل گەیشتە ئەو ڕاستییەی كە پارتی پارێزەری دەستكەوتەكانە و كار بۆ سەروەریی گەل و سەقامگیریی وڵات دەكات، هەتا كوردستان بەهێز بێت، گەنجان وەك هەمیشە لە هەموو هەلومەرجێكدا سەركەوتوو دەبن، وەكو بارزانی نەمر فەرموویەتی «گەنجان سەری ڕمن» لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیشدا دڵنیاین پارتی كار بۆ نەهێشتنی بێكاری و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان دەكات.

زۆر دڵخۆشم بەوەی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە كوردستانێكی بەهێز دا، ئەوەش ئەركی پارتی قورستر دەكات و، دەبێ لە ئاست ئەو متمانەیەی خەڵكدا بێت، بێگومان من دڵنیام پارتی دەتوانێ داهاتوویەكی گەش و بەهێز بۆ كوردستان دابین بكات.

 

ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت
ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت
ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت
ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت
ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت
ســـەركــــەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد بە گەنجان دەبەخشێت
Top