سەربازێکی ئازەربایجان بەهۆی تەقەكردنی هێزەکانی ئەرمەنستانەوە گیانی لەدەستدا.
![سەربازێکی ئازەربایجان بەهۆی تەقەكردنی هێزەکانی ئەرمەنستانەوە گیانی لەدەستدا.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230513225113_original_12.jpg )
كوژرانی سەربازێکی ئازەربایجان
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان کوژرانی سەربازێکی ئەم وڵاتەی بە هۆی تەقەكردنی هێزەکانی ئەرمەنستان لە بەرەكانی سنوور ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ناوی ئەم سەربازە محەممەد قەرایەف بووە و خەڵکی شاری قیبلەی ئازەربایجان بووە.
ئەم وەزارەتە ڕایگەیاندووە، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کامیکازی سەر بە هێزەکانی ئەرمەنستان خراوەتە خوارەوە و ڕایگەیاند، کە بارودۆخی ئۆپەراسیۆنەکە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازەربایجاندایە.
گوڵان: سەردار خەلیل