ڕووبــەڕووبوونەوەی لاوان و بەساڵاچووان بەرداومی هەیە

ڕووبــەڕووبوونەوەی لاوان و بەساڵاچووان بەرداومی هەیە


بێلان ڕۆژبەیانی

زۆربەی زۆری لاوان وهەرزەكاران گلەیی و ڕەخنەی خۆیان ئاڕاستەی كەسانی چواردەور و گەورەتر لە خۆیان دەكەن و ئەڵێن كەسانی گەورەتر لە خۆمان گوێمان لێ ناگرن و تەنها قسەی خۆیان لاگرنگە و قسەی خۆیان دەبیستن دەسەپێنن و ڕۆڵ و توانای لاوان كەم بایەخ سەیر دەكەن، چونكە پێیان وایە ئەوەی ئەوان ئەیڵێن هەر ئەوە دروستەو هەر ئەزموونی خۆیان ئەزموونێكی بەسوودە و سەركەوتوو ئەبێت، بیركردنەوەت لەگەڵیاندا هاوتەریب بێت ئەبێت وانەی لێ وەربگیرێت، ئەمە بەبێ ئەوەی درك بەوەبكەن كە لاوان وگەنجانی ئەمڕۆ خاوەنی تواناو شارەزایی و زانیاری و ئەزموونێكی جیاوازن ،ئەزموونێك كە لە مێژوی ئادەمیزاددا بێ وێنەو هاوتایە .ئەمڕۆ گەورەكان نازانن كە لاوان چەندە شارەزان وچەند ە بەخێرایی زانیاری و شارەزایی بەدەست ئەهێنن .ئەوان نازانن گەنجانی ئەمڕۆ خاوەنی چ زانیاریەكن وچیان پێیە وخاوەنی چ ئەزموونێكی دەوڵەمەندن چونكە سەردەمی لاوێتی وهێزوو تواای ئەوان لەگەڵ سەردەمی ئێستادا زۆر جیاوازن جیاوازیەك نەبەفكری مرۆدا هاتوە نەبیری لێ كراوەتەوە بۆیە زۆر جیاوازێكان لای ئەوان پەسەند نیەو بە هەڕەشەی دەزانن بۆسەر كۆمەڵگە بۆیە گوێیان لێ ناگرن و گەنج ولاوانیش ئەڵێن گوێمان بۆناگرن .
ئەوان گوێ ناگرن چونكە لەلایەكی دیكەوە لە گرفت ئەترسن هه موو نەوەیەكی نوێ كێشەیە بۆئەوەی پێش خۆی ئەم كیشەیە ئەبێتە مایەی ڕووبەڕووبوونەوە ،گەنجاو لاوان هه میشە سەرچاوەی كێشەن بۆگەورەكان بۆیە هه میشە پێكدادانێكی چارەنووس ئاسا لەنێوان دەوروبەرو دایك وباوكا دروست ئەبێت .ئەم پێكدادانە كڕۆك و توخمی پێشكەوتنی ژیانە ،زۆرباش بزانەكەسانی نزیك یان مامۆستاو دایك وباوكت گوێت بۆناگرن بەپلەی یەكەم لەترسی ئەوبەرەنگاربوونەوەیەیە ،ئەگەر بتوانی بەجۆرێك لەجۆرەكان لەوبەرەنگاربونەوەیەدا سڵ نەكەیتەوە و خۆتی بۆئامادە بكەیت وبەڕەوتێكی گونجاویدا ببەی ئەوا هه موو كێشەكە بە قازانج وسودی تۆكۆتایی پێ دێت تۆی لاو ئەبێت وابكەی كەكەسانی گەورەترو گوێت بۆبگرن ئەوەئەركی سەرشانی تۆی گەنجە .

 

Top