پشیلەكەی تایلۆر سویفت خاوەنی ٩٧ ملیۆن دۆلارە

پشیلەكەی تایلۆر سویفت  خاوەنی ٩٧ ملیۆن دۆلارە

دەكرێت ئاژەڵە ماڵییەكانیش سامانی پاكیان هەبێت و ئەگەر بەخت هاوڕێ بێت، یان لە ئەنجامی بەختی خاوەنەكانیانەوە بێت، بۆ نموونە ئەستێرەی پۆپ تایلۆر سویفت خاوەنی یەكێك لە دەوڵەمەندترین پشیلەكانی جیهانە.
بەپێی لیستی ساڵانەی دەوڵەمەندترین ئاژەڵە ماڵییەكان، پشیلە خۆشەویستەكەی تایلۆر كە لە جۆری سكۆتلەندی فۆڵد بەناوی ئۆلیڤیا بێنسۆن سامانەكەی ٩٧ ملیۆن دۆلارە، بەمەش دەبێتە سێیەم دەوڵەمەندترین ئاژەڵی ماڵی لە جیهاندا، وەك لە لیستی دەوڵەمەندەكانی ئاژەڵە ماڵییەكاندا هاتووە، سامانی ئۆلیڤیا دەگەڕێتەوە بۆ تێكەڵەیەك لە فۆڵۆوەركردن، دەركەوتنی سۆشیال میدیا و كلیپی گۆرانییەكانی تایلۆر.

پشیلەكەی تایلۆر سویفت  خاوەنی ٩٧ ملیۆن دۆلارە

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری Pure Wow بڵاوی كردووەتەوە، بە سامانە گەورەكەی كە ٩٧ ملیۆن دۆلارە، ئۆلیڤیا لە دەرەوەی جیهانی كاریگەرەكانی ئینستاگرام، سەروەت و سامانی خۆی بەدەست هێناوە، كە شانبەشانی خاوەنەكەی (تایلۆ سویفت) ڕۆڵی سەرەكی تێدا گێڕاوە و لە چەندین كلیپ و ئەو كەلوپەل و كاڵایانەی كە سویفت دەیخاتە بازاڕەوە، لە چەندین ڕیكلامی گەورەدا دەركەوتووە، لەنێویاندا ڕیكلامەكانی دایت كۆك.
ئەو پشیلە دەوڵەمەندە لە كلیپی (Blank Space)دا دەركەوتووە كە لە ئێستادا زیاتر لە سێ ملیار بینەری هەیە لە یوتیوب، هەروەها لە ڕیكلامێكی AT&T شانبەشانی تایلۆر سویفتی خاوەنی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرەكەی ڕۆڵی سەرەكی بینیوە.
جێگای سەرنجە كە دوو پۆستی یەكەم لە ڕیزبەندی ئاژەڵە دەوڵەمەندەكان لەلایەن گونتەر شەشەمەوە دەستكەوتووە، كە سەگێكی شوانی ئەڵمانییە و خاوەنەكەی خاوەن كۆمپانیای گونتەرە و بەهای 500 ملیۆن دۆلارە، هەروەها پشیلەیەك بە ناوی نالا كە زیاتر لە چوار ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە لە ئینستاگرام، و سەروەتەكەی بە 100 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
لە پشت (ئۆلیڤیا) سەگە بەناوبانگەكانی ئۆپرا وینفری - سادی، سەنی، لۆرن، لیلا و لۆك دێن كە سەروەتەكانیان بە 30 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.

Top