هونەرمەند (عەدنان كەریم) كۆنسێرتێكی گۆرانی لە وڵاتی سوید سازدەكات
بڕیارە لە ڕێكەوتی 27/10/2024 هونەرمەندی دیاری كورد (عەدنان كەریم) بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی موزیكی (هەزار ئاواز) لە ستۆكهۆلمی پایتەختی سوید كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكات.
لەم كۆنسێرتەدا هونەرمەند و موسیزیان (ئازاد میرزاپوور) لەگەڵ ئەوەی سەرپەشتی هونەریی كۆنسێرتەكە دەكات هاوكات وەكو ئاوازدانەر و ژەنیاری ئامێری تار و سێتار بەشدارە,هەروەها ژمارەیەكی دیكەی هونەرمەند و موسیزیان لە كۆنسێرتەكەدا بەشدارن كە پێكهاتوون لە (كارزان مەحموود) وەكو ئاوازدانەر,(مەهیار تورەیحی) بە ئامێری موزیكی سەنتوور و (هیوا خەتیب) بە ئامێری زەڕب و (مێهرزاد ئەعزەمی كیا) بە ئامێری كەمانچە و (بامشاد میرلاشاری) بە ئامێری پیانۆ,هەروەها (مێهرداد میرزاپوور) بە ئامێری عود.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی